توركیا تۆمه‌تێكی نوێ ئاڕاسته‌ی ده‌میرتاش ده‌كات
بەشی تورکیا- سه‌ڕه‌ڕای بڕیاری دادگای مافه‌كانی مرۆڤی ئه‌وروپا بۆ ئازادكردنی سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش، هاوسه‌رۆكی پێشووی هه‌ده‌په، به‌ڵام توركیا داواكه‌ی ڕه‌تكرده‌وه و به‌نیازی دروستكردنی تۆمه‌تێكی نوێیه دژی ده‌میرتاش.
کوردپرێس:
میدیای توركی ڕۆژی هه‌ینی بڵاویكرده‌وه، دادگای ئه‌و وڵاته تۆمه‌تی "كوشتن و تێكدانی سه‌قامگیریی توركیا" ده‌داته پاڵ ده‌میرتاش، ئه‌وه‌ش له‌چوارچێوه‌ی هه‌وڵه‌كان بۆ ئازاد نه‌كردنی ناوبراو.
له‌كاتی گه‌مارۆی توركیا بۆسه‌ر كۆبانێ خۆپیشاندانی به‌رفراوان له‌باكووری كوردستان به‌ڕێوه‌چوو، به‌هۆیه‌وه گرژیی دروستبو و سه‌رئه‌نجام 37 كه‌س كوژران و زیاتر له 170 كه‌س برینداربوون، ئێستا توركیا ده‌یه‌وێت ئه‌و كه‌یسه دژ به ده‌میرتاش بجوڵێنێت.
كۆتایی مانگی ڕابردوو دادگای مافه‌كانی مرۆڤی ئه‌ورووپا داوای ده‌ستبه‌جێ ئازادكردنی ده‌میرتاشی له‌توركیا كرد، به‌ڵام ئه‌نقه‌ره ئه‌و داوایه‌ی ڕه‌تكرده‌وه.
له‌ڕۆژی 4ـی تشرینی دووەمی 2016وە سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش لە گرتووخانەی ئەدیرنە به‌تۆمه‌تی "تیرۆر" بەندکراوە.
بۆچوونی بەکارهێنەران