تەندروستیی عێراق: کۆی حاڵەتەکانی مردن بە کۆرۆنا گەیشتە 12 هەزار و 800 حاڵەت
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- بە گوێرەی دوایین ئاماری وەزارەتی تەندروستیی عێراق لەماوەی 24 سەعاتی رابردودا 1013 تووشبووی نوێی کۆرۆنا و 9 حاڵەتی گیان لەدەستدان بە کۆرۆنا لە عێراق تۆمار کراوە.
کوردپرێس:
ڕۆژی سێشەمە 29ی کانوونی یەکەمی 2020 وەزارەتی تەندروستیی عێراق دوایین داتاکانی لەبارەی کۆرۆناوە بڵاو کردەوە و ڕایگەیاند: لە ئەنجامی 34949 پشکنین، 1013 توشبوی نوێی کۆرۆنا تۆمارکراوە، لەبەرامبەردا 1487 توشبو چاکبونەتەوە.
لە ئامارەکەدا هاتووە: لەو ماوەیەدا 9 توشبوی کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە.
ئاماری گشتیی کۆرۆنا لە عێراق:
تووشبووان: 593.541
چاک بوونەوە: 534.801
گیان لەدەستدان: 12.800
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران