خبر 2020-12-29 14:02 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

جادەی سەرەکیی ئیلام-مێهران بۆ ماوەی 15 ڕۆژ دادەخرێت

بەشی ئیلام- سەرۆکی پۆلیسی هاتوچۆی پارێزگای ئیلام ڕایگەیاند بەبۆنەی ئەنجامدانی کاری ئاوەدانکاری جادەی سەرەکیی ئیلام بەرەو مێهران بۆ ماوەی 15 ڕۆژ دادەخرێت.

کوردپرێس:

ڕەزا هیمەتی زادە سەرۆکی پۆلیسی هاتوچۆی پارێزگای ئیلام ڕایگەیاند بەبۆنەی ئەنجامدانی کاری ئاوەدانکاری جادەی سەرەکیی ئیلام بەرەو مێهران لە سەرەتای جادەکەوە تا دووڕێیانی پێشوو و نوێی ساڵحئاوا بۆ ماوەی 15 ڕۆژ دادەخرێت.

ناوبراو زیادی کرد: جادەکە لە کاتژمێر 7ی بەیانیی ڕۆژی دووشەمە 15ی بەفرانبارەوە بۆ دووشەمە 29ی بەفرانبار بۆ ماوەی 15 ڕۆژ داخراو دەبێت و هاوڵاتییان دەتوانن لەجیاتی ئەم جادەیە، جادەی لاوەکیی ئیلام سەرتاف ماربرە ساڵحاوا یان خود جادەی مەلەکشایی ترشابە مێهران بەکار بهێنن.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.