تۆڕی دادپەروەری:
لە هەرێمی کوردستان زیندانەکان پێنج ئەوەندەی توانای خۆیان تاوانباریان تێدایە
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- تۆڕی دادپەروەری بۆ بەندییەکان ڕاپۆرتی ساڵانەی خۆی لەبارەی ڕەوشی چاکسازییەکان و مافی زیندانیەکان بڵاوکردەوە و دەڵێت زیندانەکان چوار بۆ پێنج ئەوەندەی خۆیان تاوانباریان تێدایە و قەرەباڵغن.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، شوان سابر سەرۆکی تۆڕی دادپەروەری بە تۆڕی هەواڵی ژیان-ی ڕاگەیاندووە لەماوەی ساڵی ڕابردوودا سەردانی 30 چاکسازییان کردوە و بۆیان دەرکەوتووە خەڵک هەیە دووبارە و سێ بارە و چواربارە تاوانی ئەنجامداوە ئەوەش مانای وایە چاکسازییەکان ئامانجی خۆیان نەپێکاوە و زیندانەکانیان چاک نەکردوە.
سەبارەت بە دۆخی زیندانیەکان عێراق بەراورد بە هەرێم شوان سابر دەڵێت بەشێوەیێکی گشتی دۆخی زیندانەکان لە هەرێم باشترە، بەڵام حاڵەتەکانی پێشێلکاری و تاوان لەهەردوولا نزیکە لەیەکەوە.
وتیشی بۆ ئەوان ساڵانە ڕاپۆرتەکان بڵاو دەکەنەوە و ئاراستەی لایەنە پەیوەندییدارەکانی دەکەن بەڵام چارەسەرناکرێت و هەر وەک خۆی ماوەتەوە.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران