خبر 2020-12-26 14:28 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

مەسروور بارزانی و باڵوێزی ئوستراليا لە عێراق، کۆ بوونەوە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە باڵوێزی ئوستراليا لە عێراق کرد و چەند پرسێکیان تاوتوێ کرد.

کوردپرێس: ئەمڕۆ شەممە 2020/12/26، مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازیی لە جوان لوندس، باڵوێزی ئوسترالیا لە عێراق کرد و لە دیدارەکەدا بارودۆخی عێراق و ناوچەکە و پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان ئوسترالیا و هەرێمی کوردستان تاوتوێ کرا.

ھەروەھا گفتوگۆ دەربارەی گەشەپێدانی دەرفەتەکانی هەماهەنگیی و هاریکاریی لە نێوان هەردوولا و وەبەرهێنانی کۆمپانیاکانی ئوسترالیا لە هەرێمی کوردستان کرا بەتایبەتی لە بواری پیشەسازی و کشتوکاڵیدا.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.