پارێزگاری نه‌ینه‌وا: مانگی داهاتوو رێککه‌وتنی شنگال جێبه‌جێ ده‌کرێت
بەشی عێراق و هەێمی کوردستان- پارێزگاری نه‌ینه‌وا رایگەیاند، بە ئامانجی ئاسایی کردنەوەی دۆخی شەنگال مانگی داهاتوو رێککه‌وتنی شنگال جێبه‌جێ ده‌کرێت و جه‌ختیشی کرده‌وه به هیچ شێوه‌یه‌ک له ئیداره‌ی ئێستای شاره‌که رازی نین.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، پارێزگاری نه‌ینه‌وا له باره‌ی دۆخی شنگال و جێبه‌جێ کردنی رێککه‌وتنی نێوان حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان و حکوومه‌تی فیدراڵی بۆ کوردستان24 قسه‌ی کرد و رایگه‌یاند: ئه‌وان له دۆخی ئه‌منی و ئیداری شنگال رازی نین و ئاشکراشی کرد مانگی داهاتوو رێککه‌وتنه‌که جێبه‌جێ ده‌کرێت.
نه‌جم جبووری گوتیشی: تا ئێستا به فه‌رمی که‌سێک بۆ ده‌ستبه‌کاربوونی وه‌ک قائیمقامی نوێی شنگال رانه‌سپێردراوه.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
بۆچوونی بەکارهێنەران