خبر 2020-11-20 14:57 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

شه‌ڕی تورکیا و په‌که‌که‌ 200 خێزانی لە ناوچە سنوورییەکانی هەرێمی کوردستان ئاواره‌ کردووه‌

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- قایمەقامی قەزای ئامێدی رایگەیاند، بە ھۆی چەند بارەبوونەوەی بۆردوومانی تورکیا بۆ خاکی ھەرێم شەپۆلی ئاواره‌بوونی خەڵک لە گوند و ناوچەکانییان بەردەوامە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئیسماعیل محەمەد قائیمقامی ئامێدی بە پێگەی "مەعلومە"ی راگەیاندووە، لەو چەند رۆژەی دواییدا زیاتر لە 200 خێزان خانووەکانی خۆیان جێھشتووە و ئاوارە بوونە بەھۆی بەردەوامی بۆردوومانەکانی تورکیا بۆ ناوچەکانی باتیفا و کانی ماسی و گوندەکانی ئامێدی.

ئیسماعیل محەمەد گوتی: "ئەو خێزانانە پەنایان بردووەتە بەر شارەکان. ئەمەش بووەتە مایەی زیانێکی زۆری ئابووری، چوونکە زۆربەی ئەو خێزانانە جووتیارن و کێڵگەی پەلەوەر و کێڵگەی گەورە و باخیان ھەیە و بۆ بژێوی ژیانی خێزانه‌کانیان پشتیان پێدەبەستن".

ئاماژەشی کرد، چەند مانگێکە شەڕی نێوان چەکدارانی پارتی کرێکارانی کوردستان "پەکەکە" و ھێزەکانی تورکیا کاریگەری لە سەر قەزاکە کردووە، تەنانەت کاریگەری لە سەر کەرتی گەشتوگوزاریش کردووە، لەبەر ئەوەی زۆربەی ھاووڵاتیان دوو دڵن و ترسیان ھەیە لە چەند بارەبوونەوەی بۆردوومانە ھەڕەمەکییەکان، کە ھاووڵاتییانی بێگوناە دەبنە قوربانی.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.