وەزیری دەرەوەی تورکیا پەیوەندییێکی تەلەفۆنی بە نێچیرڤان بارزانی دەکات
بەشی تورکیا- وەزیری دەرەوەی تورکیا بۆ گەیاندنی پرسەنامە بەهۆی کۆچی دوایی فرسەت سۆفی، پارێزگاری هەولێر پەیوەندییەکی تەلەفۆنیی لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی ھەرێمی کوردستان ئەنجامدا.
کوردپرێس: به گوێره‌ی زانیاری سایتی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له‌و په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌دا، چاوشئۆغلۆ بۆ كۆچى دوايی فرسه‌ت سۆفى، پارێزگارى هه‌ولێر، سه‌ره‌خۆشى له سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، نێچيرڤان بارزانى و هه‌رێمى كوردستان و خێزان و كه‌سوكارى خوالێخۆشبوو كرد و هاوخه‌ميى خۆى بۆ له‌ده‌ست دانى ده‌ربڕى.
له به‌رامبه‌ریشدا، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان سوپاسى وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى توركياى كرد بۆ په‌يوه‌ندى و هاوخه‌مييان.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
بۆچوونی بەکارهێنەران