32 په‌رله‌مانتار داوای بانگهێشت كردنی حكوومه‌ت له‌سه‌ر رێكه‌وتنی 50 ساڵه‌ی هه‌رێم و توركیا ده‌كه‌ن
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- 32 ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان داوای بانگهێشت كردنی حكوومه‌ت له‌سه‌ر رێكه‌وتنی 50 ساڵه‌ی هه‌ولێر و توركیا ده‌كه‌ن.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، له نووسراوێكدا كه واژۆی 32 په‌رله‌مانتاری له‌سه‌ره تیایدا هاتووه: دوای ئه‌وه‌ی نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان جه‌ختی كرده‌وه له‌سه‌رئه‌وه‌ی هه‌رێم رێكه‌وتنێكی 50 ساڵه‌ی بۆ فرۆشتن و هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی هه‌رێم له‌گه‌ڵ توركیا واژۆ كردووه، داوا ده‌كه‌ن په‌رله‌مان دانیشتنێكی تایبه‌ت سه‌باره‌ت به‌و رێكه‌وتنه ئه‌نجام بدات.
داواش ده‌كات لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان به دۆسییه‌كه له په‌رله‌مان ئاماده‌بن، بۆ خستنه‌ڕووی ورده‌كاری و ناوه‌ڕۆكی ئه‌و رێكه‌وتنه‌ی نێوان توركیا و هه‌رێم.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
بۆچوونی بەکارهێنەران