576 حاڵەتی نوێی تووشبوون و 22 حاڵەتی نوێی مردن بە کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان تۆمار کرا
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان-بە گوێرەی دوایین داتاکانی وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان بە تووشبوونی 576 هاووڵاتیی دیکەی هەرێم، کۆی ئاماری تووشبوون بە کۆرۆنا گەیشتە 91 هەزار و 480 حاڵەت.
کوردپرێس:
ڕۆژی چوارشەمە 18ی تشرینی دووهەمی 2020 وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی هەرێمى کوردستان ئاماری 24 كاتژمێری رابردووی كۆرۆنای له هه‌رێمی كوردستان راگه‌یاند کە بەپێی ئاماره‌كه‌ش 576 كه‌س تووشی ڤایرۆسه‌كه بوون و 22 تووشبووی كۆرۆناش، گیانیان له‌ده‌ست داوه.
هەر بەپێی ئامارەکەی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی لەو کاتژمێرەدا 330 تووشبووی كۆرۆناش چاك بوونه‌ته‌وه.
لە ئامارەکەی وەزارەتی تەندروستیدا ئاماژه به‌وه‌ش كراوه، كه له 24 كاتژمێری رابردوو، 5 هه‌زار و 325 پشكنین له سه‌رتاسه‌ری هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجام دراون.
بۆچوونی بەکارهێنەران