مه‌سروور بارزانی و سه‌رۆک وه‌زیرانی هۆڵه‌ندا کۆبوونەوە
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- دوای ئەوەی مەسروور بارزانی و شاندی یاوەری بە سەردانێکی فەرمی گەیشتنە هۆڵەندا، کۆبوونەوەی شاندی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و حکوومەتی هۆڵەندا، بە سەرۆکایەتی هەردوو سەرۆک وەزیرانەکە ئەنجام درا.
کوردپرێس: دلاوه‌ر ئاژگه‌یی نوێنه‌ری حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له یه‌کێتیی ئه‌ورووپا، بە پەیامنێری کەناڵی "کوردستان24"ی راگه‌یاندبوو کە هه‌ردوو سه‌رۆک وه‌زیرانی هه‌رێمی کوردستان و هۆڵه‌ندا بۆ تاوتوێ کردنی په‌یوه‌ندییه‌کانی نێوان هه‌رێمی کوردستان و هۆڵه‌ندا کۆ ده‌بنه‌وه.
ئەوەشی گوتبوو کە سه‌ردانی سه‌رۆکی حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له چوارچێوه‌ی هه‌وڵه‌کانی هه‌رێمی کوردستانه بۆ پته‌وکردنی په‌یوه‌ندییه‌کانی ده‌ره‌وه و به‌ره‌وپێشبردنی زیاتری ئه‌و په‌یوه‌ندییانه.
هەروەها ئەوەی روون کردبووەوە کە له کارنامه‌ی کابینه‌ی نۆیه‌می حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستاندا، جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه کرابووە‌وه که ئه‌م کابینه‌یه کار بۆ پته‌وکردنی زیاتری په‌یوه‌ندییه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی کوردستان ده‌کات.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
بۆچوونی بەکارهێنەران