خبر 2020-11-09 11:01 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان سەردانی چەند وڵاتێکی ئەورووپا دەکات

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتیی شاندێکی حکوومی، گەشتێکی فەرمی بەرەو ئەورووپا دەست پێ کرد.

کوردپرێس: بەپێی ڕاگەیاندراوێكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، لەو گەشتەیدا بۆ ئەورووپا، مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان سەردانی چەند وڵاتێکی ئەورووپا دەکات و لەگەڵ بەرپرسانی باڵای ئەو وڵاتانەدا کۆ دەبێتەوە و گفتوگۆ دەربارەی پەرەپێدانی پەیوەندییە دیپلۆماسییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و وڵاتانی ئەورووپا، بەتایبەتیش لە بواری ئابووری دەکات.

لە ڕاگەیێندراوەکەدا جەختیش كراوەتەوە: "حکوومەتی هەرێمی کوردستان هەوڵ دەدات سوود لە شارەزایی و تواناکانی وڵاتانی ئەورووپا وەربگرێت بۆ پەرەپێدانی دۆخی ئابووریی و گەشەپێدانی وەبەرهێنان و بەهێزکردنی ژێرخانی ئابووریی هەرێمی کوردستان.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.