خبر
2022-01-19 09:01
کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک
★
—
(0)
هەواڵی دەستگیر کردنی لێپرسراوی دەستگای زانیاریی یەکێتی بە درۆ خرایەوە
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرچاوەیەک لە ئاژانسی پاراستن و زانیاریەوە ھەموو ئەو دەنگۆیانە بەدرۆدەخاتەوە کە باس لە گۆڕینی لێپرسراوی دەزگاکە دەکات.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، زەمەن پرێس بڵاوی کردەوە سەرچاوەیەک لە ئاژانسی پاراستن و زانیاری له روونكردنهوهیێكدا وتوویە: "ئەژی ئەمین لێپرسراوی ئاژانسی پاراستن و زانیاری لە راپەڕاندنی ئەرکەکانیدا بەردەوامە و لەخەمی بەرقەراکردنی ئارامی و ئاسایشی ھەرێمی کوردستاندایە، ھەموو ئەو ھەواڵە بێبنەمایانەی بڵاوبوونەتەوە ناڕاستن".
سەرچاوەکە دهشڵێت: لە ڕێگای یاساوە سکاڵا لەسەر ھەموو ئەو میدیا و کەناڵانە تۆمار دەکەین کە ھەواڵی بێبنەمای لەو شێوە بڵاو دەکەنەوە، هەموو ئەو كەس و لايەن و پەيجانە راپێچی بەردەم ياسا دەكەين.
بۆچوونی بەکارهێنەران