خبر 2022-01-08 09:18 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

شاندێکی هاوبەشی هاوپەیمانیی تەقەدوم و هاوپەیمانیی عەزم گه‌یشتنه‌ هه‌ولێر

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- شاندێكی هاوبه‌شی هاوپەیمانیی تەقەدوم و هاوپەیمانیی عەزم گه‌یشته‌ هه‌ولێر و له‌لایه‌ن جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مان و پارێزگاری هه‌ولێرەوە پێشوازییان لێكرا.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ شاندێكی هاوبه‌شی هاوپەیمانیی تەقەدوم بە سەرۆکایەتیی محەمەد حەلبوسی و هاوپەیمانیی عەزم بە سەرۆکایەتیی خەمیس خەنجەر گه‌یشته‌ هه‌ولێری پایته‌ختی هەرێم و له‌لایه‌ن هێمن هه‌ورامی، جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی کوردستان و ئۆمێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر پێشوازییان لێکرا.

دوێنێ هه‌ینی شاندی هاوبەشی پارتی و یەکێتی لە بەغدا لەگەڵ دەستەی سیاسیی رەوتی سەدر و هاوپەیمانیی تەقەدوم بە سەرۆکایەتیی محەمەد حەلبوسی و هاوپەیمانیی عەزم بە سەرۆکایەتیی خەمیس خەنجەر كۆبونه‌وه‌ و پرسی پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی عێراقیان تاوتوێ كرد.

شایانی باسە یەکەم کۆبوونەوەی پەرلەمانی نوێی عێراق بڕیارە بەڕێوە بچێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.