خبر 2021-11-29 10:58 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

لە کفری داعش هێرشی کردە سەر پێشمەرگە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- شەوی رابردوو چەکدارانی داعش لە سنووری کفری هێرشی کردووەتە سەر پێشمەرگە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، وەزارەتی پێشمەرگە لە راگەیەنراوێکدا ئەوە خستەڕوو، شەوی رابردوو لە کاتژمێر ١٠ و ١٨ خولەکدا، چەکدارانی داعش هێرشیان کردووەتە سەر خاڵێکی پاسەوانیی هێزەکانی پێشمەرگە لە سنووری فەوجی ۳ی لیوای ۱۷ی پیادە لە سنووری کفری.

ئاماژەی بەوەش کردووە، "هێزەکانی پێشمەرگە بە توندی بەرپەرچی هێرشەکەیان داوەتەوە و چەکدارانی داعش کشاونەتەوە."

وەزارەتی پێشمەرگە راشیگەیاندووە، بارودۆخەکە لەژێر کۆنتڕۆڵی هێزەکانی پێشمەرگە دایە و لە راوەدوونانی داعش بەردەوامن.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.