خبر
2021-11-28 14:55
کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک
★
—
(0)
وەزیری پێشمەرگە لەبارەی مەترسییەکانی داعش هۆشداری دەدات
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- وەزیری پێشمەرگەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان وێڕای هۆشداری دان لەبارەی مەترسییەکانی داعشەوە ڕایگەیاند: داعش ھێشتا چالاكە و لەهەر کاتێکدا دەتوانێت مەترسی بۆ سەر ھێزەكانی پێشمەرگە و سوپای عێراق دروست بکات
کوردپرێس:
شۆڕش ئیسماعیل، وەزیری پێشمەرگە لەبارەی پەلاماری داعش بۆ سەر پێشمەرگە بە كوردستان24ی راگەیاند، پێشتر چەندین جار حكوومەتی عێراقمان لە مەترسی داعش ئاگاداركردووەتەوە و ئەو پەلاماردانەش پێمان دەڵێ دەبێت زیاتر چاوكراوە بین.
وهزیری پێشمهرگه ئاماژهی بهوه كرد، پێویسته باشتر خۆمان رێكبخەینەوە بۆ ئەوەی بتوانن بە شێوەیەكی كاریگەرتر رووبەڕووی پەلامارەكانی داعش ببینەوە و وهڵامی هێرشهكانیان بدهینهوه.
گوتیشی: داعش ھێشتان چالاكە و ھەركاتێك بیەوێ دەتوانێت مەترسی بۆ سەر ھێزەكانی پێشمەرگە و سوپای عێراق دروست بكات.
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران