یەکێتیی ئەورووپا داوا لە هەولێر و بەغدا دەکات بە گفتوگۆ ناکۆکییەکان چارەسەر بکەن
گوتەبێژێکی یەکێتیی ئەورووپا راگەیاند، یەکێتیی ئەورووپا لە نزیکەوە چاودێریی ڕووداوەکانی عێراق دەکات داوا لە لایەنەکان دەکات هەر ناکۆکییەک لە رێگەی گفتوگۆی بنیاتنەرەوە چارەسەر بکەن.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، گوتەبێژێکی یەکێتیی ئەورووپا بە کوردستان24ـی رایگەیاندووە، یەکێتیی ئەورووپا لە نزیکەوە چاودێریی ڕووداوەکانی عێراق دەکات و هانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدراڵیی عێراق دەدات هەر ناکۆکییەک لە رێگەی گفتوگۆی بنیاتنەرەوە چارەسەر بکەن.
ئەم هەڵوێستەی یەکێتیی ئەورووپا دوای پەرەسەندنی گرژییەکانی ئەم دواییەی نێوان هەولێر و بەغدا دێت، کە لە ئەنجامی بڕیارەکانی حکوومەتی فیدراڵیی عێراق لەبارەی کێڵگە نەوتییەکان، دەروازە سنوورییەکان و راگرتنی کاتیی بەشە بەرهەمە نەوتییەکانی کارگە و کۆمپانیاکانی هەرێمی کوردستان، هەروەها بڕیارەکەی دادگای باڵای فیدراڵی لەسەر سنووری دەسەڵاتی هەرێم و بڵاوەپێکردنی هێزە فیدراڵییەکان لە سنوورەکاندا، سەریان هەڵداوە.
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران