خبر 2026-11-29 10:17 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

ماکرۆن: فەرەنسا ئامادەییە بۆ نێوەندگیری لەنێوان هەولێر و بەغدا

ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆککۆماری فەرەنسا، لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکانیدا لەگەڵ بەرپرسانی هەرێمی کوردستان و عێراق، جەختی لە ئامادەیی وڵاتەکەی بۆ نێوەندگیری نێوانیان کردووەتەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆککۆماری فەرەنسا، لە دوایین پەیوەندییە تەلەفۆنییەکانیدا لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، و عەلی زەیدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، جارێکی دیکە هەڵوێستی وڵاتەکەی سەبارەت بە چارەسەرکردنی ناکۆکییەکانی نێوان هەولێر و بەغدا دووپات کردووەتەوە.

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوی کۆشکی ئێلیزێ، ماکرۆن داوای لە هەولێر و بەغدا کردووە ڕێز لە دەستووری عێراق بگرن و سەرجەم کێشە هەڵپەسێردراوەکانی نێوانیان لە چوارچێوەی دەستوور و لە ڕێگەی گفتوگۆوە چارەسەر بکەن.
سەرۆککۆماری فەرەنسا جەختی لەوە کردووەتەوە کە پاریس ئامادەیە هاوکاریی هەردوولا بکات بۆ دۆزینەوەی چارەسەرێکی گونجاو بۆ ناکۆکییەکان.
لە پەیوەندییەکەی لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی عێراق، گفتوگۆ لەبارەی پەرەسەندنە ناوچەییەکان، بەهێزکردنی پەیوەندییە ئابوورییەکان، بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی و ڕێگریکردن لە قاچاخچێتی کراوە.
ئەم هەڵوێستەی سەرۆکی فەرەنسا لە کاتێکدایە کە لەم دواییانەدا گرژییەکانی نێوان حکوومەتی فیدراڵی و حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەسەر چەند پرسێکی وەک بەڕێوەبردنی دەروازە سنوورییەکان، کێڵگە نەوتییەکان و جێبەجێکردنی ماددە دەستوورییەکان چوونەتە قۆناغێکی هەستیارەوە.

 فەرەنسا وەک هاوپەیمانێکی سەرەکیی عێراق و هەرێمی کوردستان بەردەوام جەخت لە پاراستنی سیستەمی فیدراڵی و یەکپارچەیی عێراق دەکاتەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.