خبر 2026-11-29 09:27 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

ڕەزایی بۆ عەبوودی لە تاران پرسە هاوبەشە ئەمنییەکانیان تاوتوێ کرد

قاسم عەبوودی، ڕاوێژکاری ئەمنی نیشتمانیی عێراق، لە گەشتی خۆیدا بۆ تاران، لەگەڵ سکرتێری ئەمنیى ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانیی ئێران کۆ بووەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لە کۆبوونەوەکەدا، جەنراڵ موحسین ڕەزایی جەختی لەسەر پێویستیی جێبەجێکردنی تەواوی ڕێککەوتننامەی ئەمنی نێوان هەردوو وڵات و بەهێزکردنی ئاسایش لە سنوورە هاوبەشەکان کردەوە.
ڕەزایی وتیشی: "عێراقێکی سەربەخۆ، بەهێز و پێشکەوتوو دەتوانێت ڕۆڵێکی گرنگ و بنەڕەتی لە دامەزراندنی سیستەمێکی نوێی هاوکاری و هاوتەریبیی ئەمنی لە ناوچەکەدا بگێڕێت".
هەروەها ناوبراو جەختی لەسەر گرنگی فراوانکردنی ئاسۆکانی هاوکاریی ئابووری لەنێوان هەردوو وڵات کردەوە و ئاماژەی بەوەشکرد کە نابێت ڕێگە بدرێت وڵاتانی دەرەکی کاریگەریی نەرێنی لەسەر ڕەوتی ئەم هاوکارییە دابنێن.
لەبەرامبەردا، قاسم عەبوودی جەختی لە پابەندبوونی عێراق بە جێبەجێکردنی تەواوی ڕێککەوتننامە ئەمنییەکە کردەوە.
عەبوودی باسی لەوەشکرد، ئاراستەی عێراق بەرەو جێبەجێکردنی تەواوی ڕێککەوتننامەکەیە و جەختیشی کردەوە کە عێراق ڕێگە نادات ئاسمان و خاکی بۆ هێرشکردنە سەر ئێران یان هەر وڵاتێکی دیکەی دراوسێ بەکاربهێنرێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.