ڤیدیۆ
خبر 2026-10-28 15:43 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

کورتەی هەواڵەکانی 6ی خەزەڵوەری ۱۴۰۵ی هەتاوی

کورتەی گرینگترین هەواڵەکانی 6ی خەزەڵوەری ۱۴۰۵ی هەتاوی لە ستۆدیۆی کوردپرێس پێشکەشتان دەکرێت.
پەڕەی ڤیدیۆ لێدەری ڕاستەوخۆ

 

بەهۆی هەنگاونەنانی ئەنقەرەوە پرۆسەی ئاشتی چەقیبەستووە؛ بەفەرمیکردنی پێگەی ئۆجەلان مەرجی پێشڕەوییە

بەسێ هۆزات، هاوسەرۆکی کۆنسەی بەڕێوەبەریی کۆما جڤاکێن کوردستان (KCK)، ڕەخنەی توند لە هەڵوێستی دەوڵەتی تورکیا دەگرێت سەبارەت بە پرۆسەی چارەسەری و ڕایدەگەیەنێت کە بەهۆی  هەنگاو نەنانی حکوومەتەوە جۆرێک لە چەقبەستووی لە پڕۆسەکەدا لە ئارادایە.

ململانێکانی نێوان هەولێر و بەغدا ڕێگرن لە چاکسازییە ئابوورییەکانی عێراق

ڕاپۆرتێکی ئەورووپی ئاماژە بە لێکەوتەی ناکۆکییە دارایی و دەستوورییەکانی نێوان هەولێر و بەغدا دەکات و داوای ئەنجامدانی چاکسازیی بنەڕەتی لە کەرتەکانی دارایی و کارگێڕیی عێراق و هاوکاریی ئەورووپا بۆ گفتوگۆی تەکنیکیی نێوان هەردوو لایەن دەکات.

کوردانی سووریا گەیشتوونە قۆناغی خۆسەلماندن لە ئاستی نێودەوڵەتی

ئیلهام ئەحمەد، لە زانکۆی سلێمانی ڕاگەیاند، "گەلی کورد لە ڕۆژاڤا بە قوربانیدان و فیداکارییەکانی بوونی خۆی لە ئاستی نێودەوڵەتیدا سەلماندووە، بۆیە پێویستە دەوڵەتی سووریا دان بەم ناسنامەیەدا بنێت کە لە مێژوودا لەژێر حوکمی بەعس لێی سەندرابووەوە".

پاشەکشەی پەکەکە و داهاتووی ئامادەییی سەربازیی تورکیا لە عێراق

گۆڤاری «ئەمواج میدیا» لە ڕاپۆرتێکدا تیشکی خستووەتە سەر لێکەوتەکانی چۆڵکردنی ناوچە شاخاوییەکانی هەرێمی کوردستان لەلایەن پەکەکەوە و ئاماژەی بەوە داوە کە ئەم گۆڕانکارییە دەکرێت گوشارەکان لەسەر تورکیا بۆ کەمکردنەوەی هێزە سەربازییەکانی زیاتر بکات، بەڵام هێشتا هیچ ئاماژەیەکی ڕوون لە ئارادا نییە کە نیشانی بدات ئەنقەرە بڕیاری پاشەکشەی تەواوەتی لە عێراق داوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.