خبر 2026-10-27 14:52 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ
دیلان غەفوور:

بە هەمیشەییکردنی گرێبەستەکانی عێراق هەرێمی کوردستانیش دەگرێتەوە

ئەندامێكی فراكسیۆنی یەكێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق،ئاشکرای دەکات بڕیاری بە هەمیشەیکردنی گرێبەستەکانی عێراق و دامەزراندن بە شێوەی گرێبەست هەرێمی کوردستانیش دەگرێتەوە، دەشڵێت: لە نێوان حکومەتی هەرێم و فیدڕاڵی تا ئێستا سێ بابەت یەکلایی نەکراوەتەوە.

کوردپرێس: دیلان غەفوور، ئەندامی فراكسیۆنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، بە کوردسات نیوزی راگەیاند: بڕیاری بە هەمیشيیکردنی گرێبەستەکانی عێراق هەرێمی کوردستانیش دەگرێتەوە و تا ئێستاش بەغداد و هەرێم لەسەر سێ پرس نەگەشتونەتە رێککەوتن.

ئەو پەرلەمانتارەی یەکێتی ئاماژە بەوەشدەکات: بابەتی بە هەمیشەیکردنی گرێبەستەکان و دامەزراندنی نوێ بە گرێبەست بە پێی پشکی هەرێمی کوردستان دەبێت لە بودجەدا.

دیلان غەفوور روونیشی کردەوە: دامەزراندنەکە بەشە پزیشکییەکان، یەکەمەکانی زانکۆ و پەیمانگەکان و بڕوانامە باڵاکان دەگرێتەوە.

لەبارەی گەیشتن بە رێکەوتنی کۆتایی لەگەڵ بەغداد، ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی نوێنەران دەڵێت: تا ئێستا سێ بابەت یەکلایی نەکراوەتەوە، یەکەمیان رێژەی پشکی هەرێمی کوردستان لە بودجەی عێراقدا، کە بە پێی کۆتا سەرژمێری 14.4% و دواتر کراوە بە 12.7% ،بابەتی دووەم پرسی نەوتی هەرێمە، عێراق داوای 445 هەزار بەرمیل دەکات لە رۆژێکدا و هەرێمی کوردستانیش پێیوایە ئەو بڕە  زۆرە،

بابەتی سێیەمیش، کە تا ئێستا لەسەری رێکنەکەوتون، داهاتی ناوخۆیە و هەردولا بۆچونیان جیاوازە، بۆ گەیشتن بە رێککەوتن گفتوگۆکان بەردەوامیان هەیە.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.