خبر 2026-10-28 16:37 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

عێراق و سووریا گەشە بە هاوکارییە ئابووری و ئەمنییەکانی نێوانیان دەدەن

سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق، عەلی فالح زەیدی، و سەرۆکی سووریا، ئەحمەد شەرع، لە شاری دیمەشقی پایتەخت سەرۆکایەتیی دانیشتنی وتووێژە بەرفراوانەکانی نێوان شاندی هەردوو وڵاتیان کرد.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران لە بەیاننامەیەکدا ئاماژەی بەوە کرد کە لە دیدارەکەدا جەخت لەسەر پەیوەندیی کۆمەڵایەتیی هەردوو گەل کرایەوە بەوەی "هەردوو گەلی عێراقی و سووری، یەک گەلن لە دوو وڵاتدا". هەروەها تیشک خسترا سەر کارکردن بۆ گەشەپێدانی هاوبەشی لە بواری جیاوازدا، بەتایبەتی لە سێکتەرەکانی ئابووری و کۆمەڵایەتیدا.

لە بەشێکی دیکەی بەیاننامەکەدا باسی لەوە کراوە کە لایەنەکان ڕێککەوتوون لەسەر بەهێزکردنی هاوکاریی ئەمنی و یەکخستنی هەڵوێستەکان بەرامبەر پرسە هەرێمی و نێودەوڵەتییەکان، بە ئامانجی بەدیهێنانی ئاشتی و سەقامگیری لە تەواوی ناوچەکەدا.

لە لایەنی خۆیەوە، سەرۆکی سووریا پێزانینی گەورەی خۆی بۆ سەردانەکەی زەیدی و شاندی یاوەری دەربڕی. ناوبراو جەختی لەسەر قووڵایی پەیوەندییە دووقۆڵییەکان و پەرۆشیی وڵاتەکەی کردەوە بۆ گەیشتن بە بەرزترین ئاستەکانی هاوکاری لە نێوان هەردوو وڵاتدا.

سەبارەت بە دۆسێ ئابوورییەکان، لە کاتی دیدارەکەدا تاوتوێی هەناردەکردنی نەوتی عێراق لە ڕێگەی هێڵی بانیاسەوە کرا، بە توانایەک کە دەگاتە دوو ملیۆن بەرمیل لە ڕۆژێکدا. لەگەڵ ئەوەشدا پرسی زیاترکردنی قەبارەی ئاڵوگۆڕی بازرگانی و ئەنجامدانی کاری هاوبەش بۆ گەشەپێدانی کەرتی کشتوکاڵی خرانە ڕوو، بە مەبەستی بەدیهێنانی تەواوکاریی خۆراکی و ئابووری.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.