عێراق و ئوردن نۆ لێکتێگەیشتنامە و بەرنامەی جێبەجێکردنیان واژۆ کرد
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق عەلی فالح زەیدی، و سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی ئوردن جەعفەر حەسان، سەرپەرشتیی مەراسیمی ئیمزاکردنی 9 یاداشتنامەی لێکتێگەیشتن و بەرنامەی جێبەجێکردنیان کرد.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق، لە ڕاگەیەندراوێکدا کە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) کەوتووە، ئاماژەی بەوە کردووە کە "سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران عەلی فالح زەیدی و سەرۆک وەزیرانی ئوردن سەرپەرشتی ڕێوڕەسمی واژۆکردنی 9 یاداشتنامەی لێکتێگەیشتن و بەرنامەی جێبەجێکردن دەکەن کە ئەمانەی خوارەوە لەخۆدەگرێت:
1- یاداشتنامەی لێکتێگەیشتن بۆ هاوکاری لە بوارى ڕکابەری و ڕێگریکردن لە قۆرخکردن.
2- یاداشتنامەی لێکتێگەیشتن لە بوارى پاراستنی ژینگە.
3- یاداشتنامەی لێکتێگەیشتن بۆ هاوکاری لە بوارى خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، بۆ ساڵانی 2026-2031.
4- یاداشتنامەی لێکتێگەیشتن بۆ هاوکاری لە بوارى پاراستنی بەکارهێنەر.
5- یاداشتنامەی لێکتێگەیشتن لە بوارى بەڵگەنامە و ئەرشیفدا.
6- یاداشتنامەی لێکتێگەیشتن سەبارەت بە هاوکاریی نێوان پەیمانگەی دیپلۆماسی و پەیمانگەی خزمەتگوزاریی دەرەوە لە كۆماری عێراق.
7- میکانیزمی هاوکاری لە بوارى پشتگیریکردنی پڕۆژە بچووک و ناوندەکان.
8- کۆپی هەموارکراوی بەرنامەی جێبەجێکار بۆ هاوکاریی کلتووری بۆ ساڵانی 2026 - 2028.
9- بەرنامەی جێبەجێکار بۆ هاوکاریی پەروەردەیی بۆ ساڵانی 2026 - 2028."
بۆچوونی بەکارهێنەران