کورتەی هەواڵەکانی 22ی ڕەزبەری ۱۴۰۵ی هەتاوی
بۆچی ئەردۆغان و ئۆجەلان نێوەندگیرێکی سەربەخۆیان ناوێت؟
گۆڤاری «ئامارگی» ئامادەنەنەبوونی نێوەندگیرێکی سەربەخۆ لە پرۆسەی دانوستانەکانی نێوان حکوومەتی تورکیا و پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) بە یەکێک لە لاوازییە سەرەکییەکانی پرۆسەی ئاشتی دەزانێت و بە دووری نازانێت کە ئەردۆغان و ئۆجەلان هەردوولایان بیانەوێت دەسەڵاتی زیاتریان لە دەستدا بێت بۆ بەڕێوەبردنی دانوستانەکان و دیاریکردنی ئاراستەکەی.
سێ فەرماندەی پێشووی هەسەدە سێ پۆستی باڵای هەواڵگری و ئەمنییان لە حەسەکە وەرگرت
حکوومەتی کاتیی سووریا لە چوارچێوەی جێبەجێکردنی ڕێککەوتنی یەکخستنی دامەزراوە سەربازی و ئەمنییەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی وڵاتەکە، سێ فەرماندەی پێشووی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە - SDF)ی بۆ پۆستە باڵاکانی هەواڵگری و ئەمنی لە پارێزگای حەسەکە دیاری کرد.
تێکەڵکردنی هەسەدە لەناو سوپای سووریا بەشداربووە لە سەقامگیریی وڵات‌دا
ئیلهام ئه‌حمه‌د له‌میانی به‌شداریکردنی له دیداری مێری له شاری هه‌ولێر، رایگه‌یاند: "پڕۆسه‌ی تێکه‌ڵکردنه‌وه له‌نێوان هێزه‌کانی سووریای دیموکرات (هه‌سه‌ده) و حکوومه‌تی سووریا به‌شێوه‌یه‌کی باش چووه‌ته پێشه‌وه، بۆیه ده‌توانم بڵێم که ئه‌و پڕۆسه‌یه به‌ڕاستی هاوکار و به‌شداربووه له بنیاتنان و هێنانه ئارای سه‌قامگیریی، بۆیه ئه‌زموونی ئیداره‌ی خۆسه‌ر باش بووه و تاوه‌کوو ئێستاش هه‌یه، له مێشک و زیهنیه‌تی سووریا و باکوور و رۆژهه‌ڵاتی سووریا ماوه.
تورکیا کۆتایی بە سیاسەتی نکۆڵیکردن لە کورد بێنێت و پەکەکەش وازلە خەباتی چەکداری بهێنێت
موراد قەرەیلان له دیدارێكدا ڕایگەیاند: "گه‌ریلا ئامادەیه کۆتایی بە ڕاپەڕینی چەکداری بهێنێت ئەگەر ئەنقەرە کۆتایی بەسیاسەتی نکۆڵیکردنی مافەکانی کورد بهێنێت؛ هاوکات هاوکێشەی شەڕەکانی ئێستای ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستی بە"جەنگی سێیەمی جیهانی" پێناسە کرد".
بۆچوونی بەکارهێنەران