ڤیدیۆ
خبر 2026-10-10 13:59 کاتی خوێندنەوە: 2 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

کورتەی هەواڵەکانی 18ی ڕەزبەری ۱۴۰۵ی هەتاوی

کورتەی گرینگترین هەواڵەکانی 18ی ڕەزبەری ۱۴۰۵ی هەتاوی لە ستۆدیۆی کوردپرێس پێشکەشتان دەکرێت.
پەڕەی ڤیدیۆ لێدەری ڕاستەوخۆ

 

دەوڵەتی تورکیا ئیدی بە هیچ شێوەیەک ناتوانێت باسی مەترسییەکی چەکداری لەسەر تورکیا بکات

دوای کشانەوەی تەواوی هێزەکانی پەکەکە لە ناوچە سنوورییەکانی تورکیا، هاوکات هۆشدارییەکی توندی ئاڕاستەی دەسەڵاتدارانی ئەنقەرە کرد سەبارەت بە لێکەوتەکانی دواخستن یان درێژکردنەوەی ماوەی پێداویستییەکانی پڕۆسەی ئاشتی، ده‌شڵێت: "دەوڵەتی تورکیا ئیدی بە هیچ شێوەیەک ناتوانێت باسی مەترسییەکی چەکداری لەسەر تورکیا بکات.

............

کشانەوەی ئەمریکا لە هەولێر؛ دەرفەتێک بۆ کەڵک وەرگرتن لە توانا ناوخۆییەکانی هەرێمی کوردستان

لۆرد ئەشکرۆفت، ئەندامی ئەنجومەنی لۆردانی بەریتانیا، کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکای لە هەولێر بە دەرفەتێک  بۆ هەرێمی کوردستان دەزانێت تا بە بەهێزکردنی توانا ناوخۆیییەکان، توانای بەرگری و پەیوەندییە ناوچەیییەکان، پشتبەستنی خۆی بە پشتیوانیی دەرەکی کەم بکاتەوە.

............

هاوڕایی کورد و عەرەب لەسووریا لەبارەی زمانی دایکییەوە

ئەلمۆنیتۆر دەنووسێت ئاستەنگە نوێکانی دیمەشق بۆ وانەی زمانی کوردی لە قوتابخانەکانی سووریادا، جگە لە دروستکردنی ناڕەزاییی بەرفراوانی قوتابیانی کورد، زەمینەی هاوسۆزیی بەشێک لە کۆمەڵگەی عەرەبی سووریایشی ڕەخساندووە؛ بە جۆرێک کە هەندێک خێزانی عەرەب بە پشتبەستن بە ئەزموونی بێبەشبوونی زمانیی خۆیان لە تورکیادا، پشتیوانی لە مافی کوردان بۆ خوێندن بە زمانی دایکی دەکەن.

..............

ڕۆڵی تۆپی پێ لە دەنگدانەوەی پرسی کورددا

وەرزشی پاڵەوانێتی، بەتایبەت تۆپی پێ، ماوەی چەند ساڵە بۆ بەشێک لە کوردان بووەتە مەیدانێک بۆ نیشاندانی ناسنامە، بەهێزکردنی شۆناس و پەیوەستبوونی بەکۆمەڵ و زیاتر ناساندنی ناو و کەلتووری کوردی. سەرکەوتنەکانی یانەی ئامەدسپۆر لە تورکیا و دالکورد لە سوید نموونەی دیاری ئەم دیاردەیەن.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.