کورتەی هەواڵەکانی ۲ی سەرماوەزی ۱۴۰۵ی هەتاوی
فەرماندەی گشتی یەپەژە:
بۆ بەشداری لە ئاوەدانکردنەوەی سووریادا لە هەموو بوارەکاندا ئامادەین
نەورۆز ئەحمەد، فەرماندەی گشتیی یەپەژە جەختی لەسەر ئامادەییی ئەم هێزە بۆ بەشداری لە ئاوەدانکردنەوەی سووریادا کردەوە و ڕایگەیاند کە دەبێت ژنان لە هەموو بوارەکاندا، لە پەروەردە و بەرگرییەوە تا بەڕێوەبردنی کاروباری کۆمەڵگە، ڕۆڵی کارایان هەبێت.
تۆڕی لۆبیکردنی کورد لە ئەمریکا
بەڵگەنامەکانی وەزارەتی دادی ئەمریکا نیشانی دەدەن کە حکوومەتی هەرێمی کوردستان، یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و نوێنەرە سیاسییەکانی کوردەکانی سووریا لە ڕێگەی گرێبەستە چەند سەد هەزار دۆلارییەکانەوە لەگەڵ کۆمپانیا پیشەیییەکانی لۆبی کردن، پەیوەندیی ڕاستەوخۆیان لەگەڵ ئەندامانی کۆنگرێس، کاربەدەستانی کۆشکی سپی، وەزارەتی دەرەوە و پێنتاگۆن هەیە.
هاوکاریی هەڤبەندی و دەم پارتی؛ پێویستیی ستراتیژیی سیاسەتی کورد لە تورکیا
لە بارودۆخێکدا کە پڕۆسەی ئاشتیی تورکیا چووەتە قۆناغێکی هەستیارەوە، هاوکاریی هاوپەیمانیی تازەدامەزراوی «هەڤبەندی» لەگەڵ «دەم پارتی»دا دەتوانێت یارمەتیدەر بێت لە بەهێزکردنی پێگەی سیاسیی کوردەکان و ڕێگریکردن لە قۆستنەوەی ناکۆکییە نێوخۆیییەکانی کورد لە لایەن دەوڵەتی تورکیاوە.
جێگری سەرۆکی مەهەپە:
دوو هەزار و 800 ڕاگیراوی پەکەکە بە مەرج لە پڕۆسەی ئاشتی سوودمەند دەبن
فەتی یەڵدز جێگری سەرۆکی مەهەپە رایگەیاند، دوو هەزار و 800 سزادراو و ڕاگیراوی پەکەکە و کەجەکە دەتوانن لە یاسای چوارچێوەی پڕۆسەی ئاشتی سوودمەند بن، بەڵام جێبەجێکردنەکەی بەستراوەتەوە بە هەڵوەشاندنەوەی رێکخراوەکە، چۆڵکردنی ئەشکەوتەکان، رادەستکردنی چەکەکان و بڕیاری ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتمانیی تورکیاوە.
بۆچوونی بەکارهێنەران