ئەوەی لە حەسەکە ڕوودەدات مەترسی جدییە لەسەر تەواوی ئەو دەستكەوتانەی لە شەڕی تیرۆر بەدەستهاتوون
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، فەرهاد شامی، بەڕێوەبەری پێشووی ناوەندی راگەیاندنی هەسەدە لە سەكۆی "ئێكس" پەیامێکی بڵاو کردەوە دەڵێت: لە باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا، مەترسی هەیە کە هەڕەشەی لەدەستدانی ئەو قوربانیدانانە دەکات کە هێزەکانی سووریای دیموکرات و هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە ماوەی دەیەی ڕابردوودا لە شەڕی دژی ڕێکخراوی "داعش" و توندڕەویدا پێشکەشیان کرد، ئەوەش لە سایەی پاشەکشەی گرنگیپێدانی نێودەوڵەتی و گۆڕانی پێشینەکانی هاوپەیمانی.
فەرهاد شامی ئاماژەی بەوەشكردووە، ئەو هەڕەشە پەرەسەندووانەی ڕووبەڕووی کورد و مەسیحییەکان و پێکهاتەکانی تری ناوچەکە دەبنەوە، پێویستی بە گرنگیپێدانی بەپەلەی ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان و هەنگاوێکی یەکلاکەرەوە هەیە، پێش ئەوەی هاوڵاتیانی مەدەنی جارێکی تر باجی پشتگوێخستنی نێودەوڵەتی بدەن.
ناوبراو دەشڵێت: ئەوەی لە باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا ڕوودەدات، پێویستی بە وردبینییەکی جدی نێودەوڵەتی هەیە؛ دەبێت ڕێگە نەدرێت دەیەیەک لە قوربانیدان لە شەڕی دژی "داعش" لەدەست بچێت، نابێت ئاسایشی کورد و مەسیحییەکان و پێکهاتەکانی تر لەژێر توندڕەوی پەرەسەندوو و بەرژەوەندییە نێودەوڵەتییە گۆڕاوەکاندا جێبهێڵرێت.
بۆچوونی بەکارهێنەران