شاندی ئیمرالی و باخچەلی جەخت لە خێراکردنی هەنگاوەکانی پڕۆسەی ئاشتی دەکەنەوە
ئەندامانی شاندی ئیمراڵیی پارتی وەکسانی و دیموکراسیی گەلان لەگەڵ دەوڵەت باخچەلی، سەرۆکی گشتیی پارتی بزووتنەوەی نەتەوەیی مەهەپە کۆ بوونەوە.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، بەگوێرەی ڕاگەیەندراوی نووسینگەی ڕاگەیاندنی دەم پارتی، شاندەکە پێکهاتبوون لە پەروین بوڵدان، مەدحەت سانجار و پارێزەر فایەق ئۆزگور ئەرۆل و لە کۆبوونەوەکەدا هەردوولا بیروڕایان سەبارەت بە پرۆسەی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک ئاڵۆگۆڕ کردووە و جەختیان لەسەر خێراکردنی هەنگاوە یاساییەکان کردووەتەوە.
لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا، هەڵسەنگاندن بۆ قۆناغی ئێستای پرۆسەکە کراوە و هەردوولا جەختیان لەسەر ڕەخساندنی زەمینە و پێویستییەکان بۆ بەڕێوەچوونی سەرکەوتووانەی پرۆسەکە لە داهاتوودا کردووەتەوە.
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران