دانیشتنێکی دیکه‌ی دادگایی کردنی لاهوور تاڵەبانی و ده‌ستگیرکراوانی لالەزار به‌ڕێوه‌چوو
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، دانا تەقیەددین، وتەبێژی تیمی پارێزەرانی لاهوور تاڵەبانی ئه‌مڕۆ له کۆنگره‌یه‌کی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند: "ئه‌مڕۆ حه‌وته‌مین دانیشتنی دادگایی‌کردنی لاهوور شێخ جه‌نگی و هاوڕێکانی له دادگای تاوانه‌کانی سلێمانی به‌ڕێوه‌چوو، ئه‌مڕۆ دادگای تۆمه‌تی ئاڕاسته‌ی ده‌ستگیرکراوان کرد و هه‌ر 12 ده‌ستگیرکراوه‌که تۆمه‌ته‌کانیان ره‌تکرده‌وه".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شکرد، له‌به‌رئه‌وه‌ی لائیحه‌ی داواکاری گشتی ئاماده‌نه‌بوو دانیشتنه‌که بۆ هه‌فته‌ی ئاینده دواخرا، "ئێمه‌ش لائیحه‌مان پێشکه‌ش نه‌کردوه و هه‌فته‌ی ئاینده دانیشتنێکی دیکه به‌ڕێوه‌ده‌چێت".
وتەبێژی تیمی پارێزەرانی لاهور تاڵەبانی وتیشی: "ئه‌مڕۆ دوایین دانیشتنی دادگاییکردنه‌که به‌ڕێوه، ئه‌م دۆسیه‌یه ماوه‌ته سه‌ر لائیحه و تۆمه‌ته‌کان، ئێمه له‌سه‌ره‌تای دادگاییکردنه‌که‌وه ده‌مانزانی که تۆمه‌تباریان ده‌که‌ن".
ناوبراو ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، "ئێمه ئه‌و تێبینی و داواکاریانه‌ی که پێشکه‌شی دادگای تاوانی/2مان کردبو، ئه‌مڕۆ دادگا خوێندیه‌وه، بێگومان پێنجشه‌ممه‌ی داهاتو دوای ئه‌وه‌ی تۆمه‌ته‌کان ئاڕاسته ده‌کرێت تۆمه‌ته‌کانی سه‌ر ده‌ستگیرکراوان ده‌خوێنرێته‌وه و نازانین سزاکان چۆن ده‌بێت".
په‌یوه‌ست دۆسیه‌ی مادده‌ی 406، وتەبێژی تیمی پارێزەرانی لاهوور تاڵەبانی وتی: ئه‌و دۆسیه‌ی بۆ 28ی 10ی ئه‌مساڵ دواخراوه که 22 که‌س به‌وتۆمه‌ته ده‌ستگیرکراون، دۆسیه‌که‌ی ئه‌مڕۆ به‌پێی مادده‌ی 56 له یاسای سزادانی عێراقی به‌ڕێوه‌چوه.
ناوبراو ئه‌وه‌شی وت، "هه‌ر بڕیارێک له‌لایه‌ن دادگای تاوانه‌کانی سلێمانییه‌وه ده‌ربچێت ئێمه ته‌میزی ده‌که‌ینه‌وه و داوای پێداچونه‌وه‌ی ده‌که‌ین".
شایانی باسە 22ی (ئاب/8)ی 2025 هێزە ئەمنییەکانی سلێمانی چوونە سەر بارەگای بەرەی گەل (هۆتێل لالەزار) و ماڵی لاهوور تاڵەبانی لە سلێمانی و ئەوکات داواکرا لاهوور تاڵەبانی خۆی ڕادەستبکات چوونکە فەرمانی دەستگیرکردنی هەیە بەڵام ڕووبەڕووبوونەوە ڕوویداو و دواتر لاهوور تاڵەبانی و کەسە نزیکەکانی دەستگیرکران و لە ڕووبەڕوونەوەکانیشدا 12 کەس گیانیان لەدەستدا کە سێ کەسیان ئەندامی هێزەکانی ئاسایش و کۆماندۆ بوون.
بۆچوونی بەکارهێنەران