دەوڵەتی تورکیا ئیدی بە هیچ شێوەیەک ناتوانێت باسی مەترسییەکی چەکداری لەسەر تورکیا بکات
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، دوای کشانەاەی تەواوی هێزەکانی پەکەکە، هاوکات هۆشدارییەکی توندی ئاڕاستەی دەسەڵاتدارانی ئەنقەرە کرد سەبارەت بە لێکەوتەکانی دواخستن یان درێژکردنەوەی ماوەی پێداویستییەکانی پڕۆسەی ئاشتی، دهشڵێت: "دەوڵەتی تورک ئیدی بە هیچ شێوەیەک ناتوانێت باسی مەترسییەکی چەکداری لەسەر تورکیا بکات. ههموو جۆرە هەنگاوێکی چارەسەرییمان بۆ پرسەکە ناوە کە لە هیچ شوێنێکی جیهاندا نەبینراوە.
بەڕێوەبەری تەڤگەری ئازادیی كوردستان له راگهیهندراوێكدا باسی لهوهكردوه: "دوو ساڵ بەسەر پڕۆسەی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیکدا تێپەڕی کە لە 23ـی (تشرینی یەکەم/10)ی 2024ـەوە بە وەڵامی ڕێبەر ئاپۆ بۆ دەوڵەت باخچەلی دەستیپێکرد، کە ڕێبەر ئاپۆ وتویەتی: (من ئەو توانایەم هەیە کە زەمینەی شەڕ تێپەڕێنم بۆ زەمینەی یاسایی و سیاسی. ڕێبەر ئاپۆ لە ماوەی ئەم دوو ساڵەدا زۆر هەوڵی دا و پرۆسەکەی گەیاندە ئەم ئاستە".
ئاماژهی بهوهشكردوه، "دوای بڕیارەکەمان بۆ کۆتاییهێنان بە تێکۆشانی چەکداری، ئەو گەریلایانەی لە دوای یەک لە ناو سنوورەکانی تورکیا کشێنرانەوە، لە 26ـی تشرینی یەکەمی 2025دا لەگەڵ ئەندامی کۆنسەی بەڕێوەبەریی کەجەکە سەبری ئۆکدا دڵسۆزی بۆ تێکۆشانی سیاسیی دیموکراتیک و کۆتاییهێنانی تێکۆشانی چەکدارییان بۆ ڕای گشتییان ڕاگەیاند".
بەڕێوەبەری تەڤگەری ئازادیی دهڵێت، "نەک تەنیا کورد، بەڵکوو هەموو ئەوانەی دیموکراتیکبوونی تورکیایان دەوێت، باوەڕیان بەوە هێناوە کە بە سەرکەوتنی پرۆسەکە هەموو گەلانی تورکیا قازانج دەکەن، لەبەر ئەوەی بینییان پرسی کورد کە چارەسەر نەکراوە، سەرچاوەی هەمو کێشەکانە، لە هەردولا بە هەزاران کەس ژیانیان لە دەستدا، بۆ جەنگ بە تریلیۆنان دۆلار خەرج کرا، نەک تەنیا لە سیاسەتی ناوخۆدا، بەڵکو لە سیاسەتی دەرەوەشدا ئەمە بوە لایەنی لاوازی دەوڵەتی تورک".
ئهوهشی خستهڕوو، "دژایەتی و پچڕانێک کە بە سەدان ساڵ لە هیچ سەردەمێکدا نەبینراوە، کەوتە نێوان کوردان و دەوڵەتی تورکەوە، ئامانج لە پرۆسەی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک ئەوەیە کە ئەم دژایەتییە و جەنگی چەکداری کۆتایی پێبهێنێت، بە ئینتێگراسیۆنی دیموکراتیک کۆتایی بە پچڕانی فرەلایەنیی نێوان تورکیا و کورد بهێنێت".
ڕوونیشیكردهوه، "سەرەڕای کەموکوڕی و هەڵە جیدییەکانیشی، ئەو کۆمیسیۆنەی لە پەرلەماندا دامەزرا، پەیوەست بە کێشەی کوردەوە ڕاپۆرتێکی ئامادە کرد، لەم ڕاپۆرتەدا تا ئاستێک دەستنیشان کرا کە پرسی کورد بە ڕێگا و شێوازە چەکدارییەکان ناتوانێت چارەسەر ببێت، پرسەکە بە دیموکراتیکبون دەتوانێت چارەسەر ببێت، لەبەرئەوە وەک ئاستی دەستپێک ئاماژەی بە هەندێک هەنگاو کرد کە ئیرادەی سیاسی دەتوانێت بیانگرێتەبەر. بەڵام ئیرادەی سیاسی نە ئەم هەنگاوانەی نا و نە لە مەسەلەی دیموکراتیکبونیشدا کەوتەناو هیچ هەوڵێکەوە".
بەڕێوەبەری تەڤگەری ئازادیی باس لهوهدهكات: "ڕێبەر ئاپۆ دەرکردنی یاسایەکی چوارچێوەی بۆ چارەسەریی پرسی کورد لەسەر بنەمای دیموکراتیکبوون بە زۆر گرنگ زانی کە وەک یاسای بنچینەییش باسی کرد، لە دیدارەکەدا لەگەڵ هەموو دەوڵەتدا لەسەر گرنگیی ئەمە ڕاوەستا، لەم چوارچێوەیەدا دیاریکرد کە دوای دەرکردنی یاسای چوارچێوە دەبێت یاساکانی ئازادی دەربکرێن و لە هەر دەرفەتێکدا گرنگیی ئەمەی دەستنیشان کرد".
له ڕاگهیهندراوهكهی بەڕێوەبەری تەڤگەری ئازادییدا هاتووه: "تەڤگەرەکەمان لەبەر ئەوەی دەرکردنی یاساکەی لە ناوەڕۆکی مەرجە سیاسییە هەنوکەیییەکان جیاوازتر و بە گرنگ زانی، هەڵوێستێکی دژایەتیی نیشان نەدا، بەڵام دەستنیشانی کرد کە یاساکە بە شێوازێکی جیدی کێشەی تێدایە، لەبەر ئەوەی یاساکە ڕێبەرەکەمان و بەڕێوەبەریی تەڤگەری ئازادیی لە دەرەوە هێشتەوە و بەم شێوەیە هەر لە سەرەتاوە کەوتە ناو دۆخێکی زەحمەت لە جێبەجێکردن و بێواتاییدا، وەک یاسایەک کە ئیرادەی پەرلەمانی سنوردارکرد، شوێنی خۆی لەناو مێژودا گرت، لەکاتێکدا پەرلەمان دەتوانێت ببێتە سەکۆیەکی بنەڕەتی بۆ چارەسەریی پرسی کورد".
ههروهها دهڵێت: "دەسەڵاتی ئاکەپە دوای ئەم یاسایە هیچ هەنگاوێکی نەنا، لە کاتی ئامادەکردنی یاساکەدا سەرەڕای ئەوەی بەرپرسانی دەوڵەت بەڵێنیاندا کە بە تایبەتی ڕێبەرمان و ڕۆژنامەنوسان دەتوانن لەگەڵ چەندین لایەن کۆببێتەوە، بەڵام لەم بابەتەشدا هیچ هەنگاوێک نەنرا، جگە لە دیداری ئیمراڵی-شاندی دەم پارتی گۆشەگیری لەسەر ڕێبەر ئاپۆ بەردەوام بو، تەڤگەری ئازادیمان سەرەڕای ئەمەش، بۆ ئەوەی دەسەڵاتی ئاکەپە ئیدی هیچ بیانوویەک نەهێنێتەوە و نزیکایەتی کەموکوڕی بۆ پرۆسەکە نەکاتە بیانو، چەندین ڕۆژ پێش ئێستا هەمو هێزەکانمان کە لە ناو تورکیادا بون و هیچ مەترسییەکی شەڕیان نەبوو، بە تەواوی کشانەوە".
ڕوونیشكراوهتهوه، "هەروەها هەمان ڕۆژ چوار تونێلی شەڕ و سەنگەرمان لە مەتینا لە ڕۆژئاوای زاپ، سەرەڕای ئەوەی دورن لە سنورەوە و هەڕەشە نیین لەسەر دەوڵەتی تورک، چۆڵمان کرد، بە کورتی هەمو هێزە چەکدارەکانمان کە لە ناو سنورەکانی تورکیا و لەو ناوچانەی نزیکی سنوری تورکیان کشانەوە، بەم شێوەیە هەمو پێویستییەکانی کۆتایی هێنان بە تێکۆشانی چەکداری لە دژی تورکیا و ستراتیژی تێکۆشانی سیاسیی دیموکراتیک بە تەواوی جێبەجێ کراون".
بەڕێوەبەری تەڤگەری ئازادیی له پهیامهكهیدا دهڵێت: "دەوڵەتی تورک ئیدی بە هیچ شێوەیەک ناتوانێت باسی مەترسییەکی چەکداری لەسەر تورکیا بکات. وەک تەڤگەری ئازادی جۆرە هەنگاوێکی چارەسەرییمان بۆ پرسەکە ناوە کە لە هیچ شوێنێکی جیهاندا نەبینراوە، ئەگەر مانا و بەهای ئەم هەنگاوانە نەزانرێت، بە تایبەتی لە پرسی ئازادیی ڕێبەرمان و لە بابەتی یاساکانی ئازادیدا هەنگاو نەنرێت، ئەوە ئەمە ئەو مانایە دەگەیەنێت کە دەوڵەتی تورک سیاسەتی نکۆڵی و لەناوبردنی سەد ساڵەی خۆی درێژە پێ دەدات".
داواش دهكات "لە بەردەم ئازادیی ڕێبەر ئاپۆ و هەنگاوەکانی تایبەت بە یاساکانی ئازادیدا هیچ کۆسپ و هیچ بیانوویەک نەماوە. ئەگەر دەوڵەتی تورک دەیەوێت پرسی 100 ساڵەی کورد نەک بە ڕێگەی چەک، بەڵکو لەسەر بنەمای دیموکراتیزەبون چارەسەر بکات، ئەوا بۆ پێشکەوتنی پرۆسەی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک دەبێت هەنگاوە پێویستەکان بێدواکەوتن بنێت".
پهیوهست به پرسی كورد، له راگهیهندراوهكهدا هاتووه: "پرسی 100 كوردی له ساڵەی تورکیا ئەوەندە گرنگە کە نابێت لەگەڵ هەڵبژاردن و سیاسەتە ناوخۆییەکانی ڕۆژانەدا هەڵسەنگاندنی بۆ بکرێت. پرسی پارتێک نییە، پرسی گەلانی تورکیا و هەمو هێزە سیاسییەکانە، ئەگەر دەسەڵاتی ئاکەپە دەڵێت، ئەم پرۆسەیە لە کاتدا بڵاودەکەمەوە، تەڤگەری ئازادیی کورد لاواز دەکەم و لەم بابەتەدا سیاسەتی پێشو درێژە پێ دەدەم، ئەوا ئەمە دەبێتە گەورەترین هەڵەی مێژوی تورکیا، ئەوا ئەمە بە مانای لەناوبردنی سیاسەتەکانی ڕێبەر ئاپۆ و تەڤگەرەکەمان بۆ بەرژەوەندییەکانی گەلانی تورکیا و ڕۆژهەڵاتی ناوین دێت. بەم شێوەیە زیانێکی زۆر گەورە بە گەلانی تورکیا دەگەیەنێت".
بۆچوونی بەکارهێنەران