خبر 2026-10-08 10:50 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

ڕوونكردنەوەی وەزارەتی پێشمەرگە لەبارەی گەیشتنی سیستمی بەرگری ئاسمانی

وەزارەتی پێشمەرگەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، تەواوی ئەو دەنگۆ و هەواڵانەی کە باس لە گەیشتنی سیستەمی بەرگریی ئاسمانی بۆ وەزارەتەکەیان دەکەن دوورە لەڕاستییەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، وەزارەتی پێشمەرگە لە ڕوونکردنەوەیەکدا ڕایگەیاند، "لەچەند کەناڵێکی فەرمی و نافەرمی و پەیجی سۆشیال میدیا هەواڵێک بەناوی سەرچاوەیەک لە وەزارەتی پێشمەرگەوە لەسەر گەیشتنی سیستەمی بەرگریی ئاسمانی بۆ وەزارەتی پێشمەرگە بڵاو کراوەتەوە".

وەزارەتەکە جەختی لەوە کردوەتەوە کە هیچ سەرچاوەیەکی فەرمی لەوەزارەتی پێشمەرگە لێدوانی لەم بارەیەوە نەداوە، وتیشی: "ئەم هەواڵە دوورە لەڕاستییەوە و ڕەتیدەکەینەوە، هەروەها ڕایدەگەیەنین هیچ جۆرە سیستەمێکی بەرگریی ئاسمانی نەگەیشتوەتە وەزارەتی پێشمەرگە".

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.