کورتەی هەواڵەکانی 30ی خەرمانانی ۱۴۰۵ی هەتاوی
پێگەی «ئێکۆ عێراق» ڕایگدەگەیەنێت نرخی دۆلار بەرامبەر دیناری عێراقی لە بازاڕی ئازاددا بەخێرایی بەرز بۆتەوە و هۆکارەکەشی دەگەڕێتەوە بۆ نیگەرانی لە ئەگەری سەپاندنی سزاکانی ئەمریکا بەسەر عێراقدا.
دکتۆر بەمۆ نووری پێی وایە پارتە سیاسییەکان بەشێکی گرنگی مێژووی هاوچەرخی کوردیان پێکهێناوە، بەڵام ئەزموونی هەرێمی کوردستان دەریخستووە کە گرێدانی دامەزراندن، ئابووری و دەرفەتە کۆمەڵایەتییەکان بە پێکهاتە حزبیەکانەوە دەکرێت سەربەخۆیی هاووڵاتییان سنووردار بکات.
مەحموود محەمەد وتەبێژی پارتی دیموکراتی کوردستان ڕایگەیاند، حزبەکەی گفتوگۆی "جددی و چڕ" لەگەڵ هەموو لایەنە سیاسییەکانی هەرێم دەکات بۆ چارەسەرکردنی کێشە و بابەتە هەڵواسراوەکان. لەوان پرسی پێکهێنانی کابینەی نوێ.
هێڵی ئاسمانیی تورکیش ئێرلاینی تورکی بەفەرمی بڕیاریدا گەشتە ئاسمانییەکانی بۆ فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی دەستپێبکاتەوە و لەو چوارچێوەیەشدا خشتەی کاتیی گەشتەکانی ڕادەستی لایەنە پەیوەندیدارەکانی هەرێمی کوردستان کردوە.
بۆچوونی بەکارهێنەران