خبر 2026-09-16 13:14 کاتی خوێندنەوە: 3 خولەک (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

کلیلی ژەنگاویی تیرۆر هیچ قوفڵێک ناکاتەوە/ محەمەد هادیفەر

دوایین جار زنجیرەیەک تیرۆری جەستەیی لە ناوچەکانی کوردستاندا ئەنجام دراون کە نیگەرانیی لە کۆمەڵگەدا دروست کردووە. جیا لە پێناسە زمانەوانی و چەمکەکانی تیرۆر، ئەم دیاردەیە بە زۆری کاتێک ڕوو دەدات کە ڕەوتێک گەیشتبێتە بنبەست و هەوڵ بدات ئیرادەی خۆی بەسەر کۆمەڵگەدا بسەپێنێت.

تیرۆرە بەردەوام و نەگەڕاوەکانی ئەم ڕۆژانەی کوردستان، یادەوەرییەکانی شەستەکان (دەیەی هەشتای زایینی) لە مێشکدا زیندوو دەکەنەوە؛ کاتێک ڕێکخراوێکی ئایدۆلۆژی، کاتێک گەیشتبووە کۆتایی ڕێگە سیاسییەکەی، دەستی کرد بە تیرۆری بەربڵاو، بەڵام ئەم تیرۆرانە نەنیوک دەرگایەکیان نەکردەوە، بەڵکوو زەمینەی وەدەرنان و چوونەدەرەوەی ئەم ڕێکخراوەیان لە خولگەی سیاسیی وڵاتدا ڕەخساند.

تەقەکەرانی تیرۆرەکانی دوایی هاوکاری لەگەڵ دەسەڵاتیان بە تاوانی قوربانییەکانی خۆیان زانیوە، تاوانێک کە لە هیچ دادگەیەکدا ناکرێت بخرێتە ڕوو، بەڵام کردوویانەتە هۆکاری تیرۆرەکەی خۆیان. لە کاتێکدا تەنیا هاوکاری لەگەڵ دەوڵەتە بەکارەکاندا ناتوانێت لە هیچ دادگەیەکدا بە تاوان لەقەڵەم بپەوڕێت. ئەگەر ئاوا بێت، زۆربەی خەڵک کە بە هۆکاری جیاواز و بیری جیاوازەوە لە پاڵ دەوڵەتەکاندام دەبێت بسترێنەوە و تەنانەت ئەو خەڵکەی لەگەڵ بنەماڵەی ئەم قوربانییانەدا هاودەردی دەکەن دەبێت بە تاوانبار بناسرێن. تەنانەت کۆمەڵگەی کوردستان کە لە ماوەی دوو جەنگی دواییدا، بە هۆکارگەلێک لە پاڵ داواکارییەکانی بڕێک ئیرادەی دەرەکیدا نەوەستا، تاوانبارن؛ کۆمەڵگەیەک کە تەنانەت قسە سارد و ناخۆشەکانی سەرۆککۆماری ئەمریکاش هانی نەدان دژی دەسەڵاتی ئێران، دەبێت لە بازنەی تاوانباریدا دابنرێت. کەواتە، ئەگەر بە بڕوای تەقەکەرەکان هاوڕێیی و هاوڕەوتی لەگەڵ دەوڵەتاندا تاوان بێت، بەشێکی گەورەی ئێستای کۆمەڵگەی کوردستان تاوانبارن.

لە لایەکی ترەوە بڕوانین تەقەکەر کێیە و لێدراو کێیە؟ بێگومان کاتێک تەقەکەر و لێدراو لە یەک بنەچە بن، لێکەوتەی قورس ڕووبەڕووی تەقەکەر دەبێتەوە. بەم هۆیەوە، فەرمانبەران و تەقەکەران بە هۆی لێکەوتەی قورسی سیاسی و کۆمەڵایەتییەوە، بەرپرسیارێتییەکەی وەئەستۆ ناگرن، بەڵام ئەم شاردنەوەیە تا کۆتایی ناتوانێت بەردەوام بێت. ڕشتنی خوێنی کورد بە دەستی کورد، هەڵەیەکی ستراتیجییە بۆ هەموو جەریانەکان کە لە بارودۆخی ئێستادا تەنانەت بڕێک ڕابەرانی پارتە نەیارەکانیش لێی دوور دەکەونەوە. چونکە ڕشتنی خوێنی کەسێک بە تاوانی پەیامێکی سەرەخۆشی، یان ئاوانەیەک لە بەرچاوی بنەماڵەکەی کە ساڵانێکە دابڕاوە و ئێستا لە پاڵ بنەماڵەکەیدا بە ئارامی ژیانی سادەی ئابووریی خۆی بەسەر دەبات، ناتوانێت تەمبێکردنی تاوانبار بێت، بەڵکوو جۆرێک لە ڕقپڕژاندنە لە نێوان کۆمەڵگەی کوردیدا. ئەزموونی لێکەوتەی تیرۆرەکان نیشان دەدات کە نە تەنیا ئامانجەکانی تەقەکەران نەهاتوونەتە دی بەڵکوو هەست و سۆزی خاوێنی کۆمەڵگەیان ژێر کاریگەری داناوە. بەم هۆیەوە دەکرێت بگوترێت تیرۆر کاریگەریی ڕێگریکردن و بەکارهێنانی خۆی لەدەست داوە و بووەتە کلیلێکی ژەنگاوی کە هیچ قوفڵێک لە کێشەکانی کۆمەڵگە ناکاتەوە.

ئاسایش و ئارامیی کۆمەڵایەتی و خوێن و نامووسی خەڵک ڕێزی هەیە؛ ناتوانرێت بەم کەرامەت و نامووسەی کۆمەڵگەیانەوە یاری ببت. ڕێژەیەکی زۆر لە کۆمەڵگەی کوردستان لەگەڵ ئارامی و ئاسایشی گشتیدا، لەگەڵ هەموو ناخۆشییە کۆمەڵایەتییەکاندا ڕاهاتوون و لەگەڵ کەشوهەوای ژیانی گشتیی کۆمەڵگەدا تا ڕادەیەک هاوڕەوتن. ئەم ڕێگە سیاسییە، دیاردەیەکی بەربڵاو و سەرتر لە کۆمەڵگەیە، بەڵکوو لە بەستێنی ئەخلاقی سیاسیی گشتیدا پێناسە دەکرێت کە بازنەکەی بەربڵاوترە لە تەنیا وابەستەیی بە دەسەڵاتەکانەوە. ئەم بەربڵاوییە چەبسایە زۆرێک لە جەریانە سیاسییەکان و تەنانەت پارتە نەیار و ڕەخنەگرەکانیش بگرێتەوە.

کەواتە، لەسەر بنەمای ئەم گریمانەیە، بڕێک لە چالاکوانانی سیاسی و تەنانەت کەسایەتی و کادر و ڕابەرانی بڕێک پارتەکانیش دەگرێتەوە. ئەگەر وەها ڕێگەیەک تاوان بێت، باشترە لە بەشێک لە ڕابەرانی پارتە نەیارەکان و زۆربەی هێزەکانی ئەم پارتانەوە دەست پێ بکەن و ئەوانیش بپێکن. چونکە بڕێک لەم ڕابەرانەی پارتەکان توندوتیژیی مەبەستی تەقەکەرە توندڕەوەکان ڕەت دەکەنەوە و چەبسایە هەوڵگەلێک لە ئاراستەی کەشوهەوای سیاسیی ناوچەکەدا دەدەن. چونکە بەشێک لە ڕابەرە دووربینەکان لە ناو پارتەکاندام هەن کە لە ڕێگەی توندوتیژی تێپەڕیون و زانیویانە کە داواکارییەکانی کۆمەڵگەی کوردستان ڕاستەقینەترە لە ئایدیاڵگەڕایی ئەوان، هەر ئەم ڕاستییەی مەیدانەیە کە گفتوگۆ و دانوستانی لە توندوتیژی بەپێزتر کردووە.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.