سەرەخۆشیی پزیشکیان لە خەڵکی کوردستان؛ فەرمانی بەدواداچوون بۆ هۆکاری ڕووداوەکە
سەرۆککۆمار لە پەیامێکدا، وێنڕای سەرەخۆشیکردن لە بنەماڵە داخدارەکان و خەڵکی کوردستان بەبۆنەی ڕووداوی تەقینەوەی تانکەری سووتەمەنیدا، فەرمانی هاوکاری بەپەلە بۆ برینداران و پشتیوانیکردن لە بنەماڵەکان و لێکۆڵینەوەی وردی هۆکارەکانی ڕووداوەکەی دەرکرد.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، مسعوود پزیشکیان لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکسدا نووسی: «ڕووداوی تاڵی تەقینەوەی تانکەری سووتەمەنی لە ڕێگای سەرەکیی سنە ـ هەمەدان و گیانلەدەستدانی ژمارەیەک لە هاونیشتمانییە ئازیزەکانمان بووە هۆی پەژارەیەکی قووڵ.
وێڕای سەرەخۆشیکردن لە بنەماڵە داخدارەکان و خەڵکی کوردستان، بەرپرسانی پەیوەندیدار دەبێت بەدواداچوونی بەپەلە بۆ برینداران، پشتیوانیکردن لە بنەماڵەکان و لێکۆڵینەوەی ورد لە هۆکارەکانی ڕووداوەکە بخەنە سەرەتاکانی کاری خۆیانەوە.»
نزیکەی کاتژمێر ۱۷:۳۰ی شەممە ۱۴ی خەرمانان، لە نزیکی پۆلیسڕای ڕێگای سنە ـ هەمەدان، تانکەرێکی هەڵگری سووتەمەنی دوای ڕوودانی کێشەی تەکنیکی لە ڕێڕەوی خۆی لای دا و تووشی ڕووداو بوو پاشان تەقینەوە و ئاگرکەوتنەوەیەکی بەربڵاو بەهۆیەوە ڕوویدا.
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران