بافڵ تاڵەبانی لەسەر بانگهێشتی عەباس عێراقچی سەردانی ئێران دەکات
کوردپرێس: میدیاکانی نزیک یەکێتی بڵاویان کردەوە، بافڵ جەلال تاڵەبانی، بڕیارە لەگەڵ عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوە و محەمەد باقر قالیباف، سەرۆکی پەرلەمانی ئێران کۆبێتەوە.
سەردانی بافڵ جەلال تاڵەبانی بۆ کۆماری ئیسلامی ئێران و کۆبوونەوەی لەگەڵ گەورە بەرپرسانی ئەو وڵاتە لەسەر بانگهێشتی عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێرانە.
وەک میدیاکانی یەکێتی ئاماژەی بۆ دەکەن "بارودۆخی ناوچەکە و گرژییەکانی نێوان واشنتن و تاران و ئاڵنگارییەکان و کەمکردنەوەی پشێوییەکان تەوەری سەرەکی سەردانەکەی سەرۆکی یەکێتییە".
ئەو میدیایانە باس لەوە دەکەن بافڵ تاڵەبانی جەخت لەسەر بێ لایەنی هەرێمی کوردستان لە کاتی ئاڵۆزییەکان دەکاتەوە.
میدیاکانی یەکێتی ئەوەش دەخەنە ڕوو "لەبارەی کۆماری ئیسلامیی ئێرانیشەوە، سەرۆکی یەکێتی پێیوابووە، ئەو وڵاتە نابێت وەک هەڕەشە و مەترسی بۆسەر ئاسایش و سەقامگیریی وڵاتانی ناوچەکە تەماشا بکرێت."
لەلایەکی ترەوە، ئیسماعیل بەقائی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لەبارەی ئەو سەردانەوە رایگەیاندووە: "سه‌رۆكی یه‌كێتی له‌میانی سه‌ردانه‌كه‌یدا له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی باڵای كۆماری ئیسلامی كۆ ده‌بێتنه‌وه و له‌باره‌ی بابه‌ته‌كانی جێی بایه‌خی هه‌ردوولا گفتوگۆ ده‌كه‌ن و ئاڵوگۆڕی بیروڕا ده‌كه‌ن له‌نێویاندا بابه‌ته‌كانی په‌یوه‌ست به هاریكاریی ئابووریی و ئاسایشی سنووره‌كان".
بۆچوونی بەکارهێنەران