ڤیدیۆ
خبر 2026-09-07 15:13 کاتی خوێندنەوە: 2 خولەک (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

کورتەی هەواڵەکانی 16ی خەرمانانی ۱۴۰۵ی هەتاوی

کورتەی گرینگترین هەواڵەکانی 16ی خەرمانانی ۱۴۰۵ی هەتاوی لە ستۆدیۆی کوردپرێس پێشکەشتان دەکرێت.
پەڕەی ڤیدیۆ لێدەری ڕاستەوخۆ

 

پەرلەمانی بەریتانیا: ڕێککەوتنی دیمەشق و کورد، ململانێکانی چارەسەر نەکردووە

شیکارییە پشتڕاستکراوەکان لەلایەن نووسینگەی پەرلەمانی بەریتانیاوە هۆشداری دەدەن کە ڕێککەوتنی نێوان دیمەشق و کوردەکان بەشێک لە ناکۆکییەکانی لە مەیدانی جەنگ دوورخستووەتەوە، بەڵام هەندێک بابەت لەوان پشکی کورد لە دەسەڵات و داهاتێ نەوت دەتوانن لە داهاتوودا دووبارە ببنەوە بە سەرچاوەی ئاڵۆزی.

دیموکراتیکبوونی تورکیا بەستراوەبە چارەسەری پرسی کوردەوە

جەمیل بایک هاوسەرۆکی کۆنسەی بەڕێوەبەریی کەجەکە، سەبارەت بە پرۆسەی ئاشتی و رۆڵی عەبدوڵا ئۆجەلان دەڵێت "رێبەر ئاپۆ دانووستانکاری سەرەکیی گەلی کورد و تەڤگەری ئازادییە و بۆ ئەوەی پرۆسەکە بە ئەرێنی بەڕێوە بچێت و چارەسەری بێتە دی، پێویستە هەوڵی فێڵ و یاریکردن نەدرێت دەوڵەتیش ئەمە دەزانێت.

عێراق کۆتایی بە سووتاندنی گاز دێنێت؛ چوار پڕۆژەی ستراتیژیی وەبەرهێنان ڕاگەیێندرا

وەزارەتی نەوتی عێراق هەنگاوەکانی بۆ کۆتاییهێنان بە سووتاندنی غازی هاوەڵ چڕکردوەتەوە و ئامانجییەتی تا کۆتایی ساڵی 2029 ئەم پرۆسەیە بەتەواوی ڕابگرێت. بۆ ئەم مەبەستەش، وەزارەتی نەوت، کار لەسەر چوار پڕۆژەی گەورە و ستراتیژی دەکات کە توانای وەبەرهێنانیان دەگاتە 1.4 ملیار پێ سێجای پێوانەیی غاز لە ڕۆژێکدا.

لە پەیامێکی نوێدا؛ ئۆجەلان جەخت لە بەروپێشبردنی پڕۆسەی ئاشتی دەکاتەوە

لە ٣٤ـەمین فێستیڤاڵی کەلتووریی کوردی نێونەتەوەیی لە شاری دۆرتموندی ئەڵمانیا، پەیامێکی عەبدوڵا ئۆجەلان لە لایەن وەیسی ئاکتاش، ئەندامی سکرتاریەتی ئیمرالییەوە خوێندرایەوە. لە پەیامەکەیدا ئۆجەلان ئاماژەی بەوە کردووە کە پرۆسەیەکی نوێ دەستی پێکردووە و قۆناغی تێکۆشانی چەکداریی ڕابردوو جێهێڵدراوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.