بەمەبەستی پێکهێنانی کابینەی نوێ؛ عه‌لی باپیر نێوه‌ندگیری مه‌سعوود بارزانی و بافڵ تاڵه‌بانی ده‌کات
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سەرچاوەیەکی ئاگادار ڕایدەگەیەنێت: عه‌لی باپیر سەرگەرمی نێوەندگیریەکی ڕانه‌گەیەندراوە لە نێوان مەسعوود بارزانی و بافڵ تاڵەبانی، بە ئامانجی ڕێکخستنەوەی ناو ماڵی کوردی و پێکهێنانی کابینەی نوێ و دۆزینەوەی میکانیزمێکی گونجاو بۆ کێشەکانی هەرێم و ئامادەسازی بۆ قۆناغی داهاتوو.
له‌چوارچێوه‌ی هه‌نگاوه‌که‌یدا عه‌لی باپیر له‌ده‌باشان له‌گه‌ڵ بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی کۆ بۆوه و به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوی کۆبوونه‌وه‌که‌ش، سەبارەت بە ئاڵۆزییەکانی ناوچەکە، هه‌ردولا جەختیان لە پەیڕەوکردنی سیاسەتێکی نیشتمانی و بەرپرسیارانە کردەوە، بە شێوەیەک هەرێمی کوردستان بەشێک بێت لە چارەسەر تاوەکو لە لێکەوتە نەرێنییەکان پارێزراو بێت.
به‌گوێره‌ی زانیاریه‌کان، به ئامانجی هێوکردنه‌وه‌ی دۆخه‌که و تێپه‌ڕاندنی قۆناغه‌که و پێکهێنانی کابینەی دەیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان عه‌لی باپیر ده‌ستپێشخه‌ریه‌که‌ی ده‌ستپێکردوه، که له دوای هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمان لە 20ی (تشرینی یەکەم/10)ی 2024 پرۆسەی دانوستانەکان بەهۆی ئاڵۆزیی هاوکێشەی کورسییەکان و مەرجە قورسەکانی یەکێتی و پارتی بەرامبەر یەکتر ڕوبەڕوی چەقبەستویی بوەوە.
یه‌کێک له سه‌رچاوه‌کان له لێدوانه‌که‌یدا ئاشکراشیکرد: "پارتی و یه‌کێتی سورن له‌سه‌ر داواکاری و هه‌ڵوێسته‌کانی خۆیان، به‌مه‌ش ئاسۆی به‌رده‌م کردنه‌وه‌ی ده‌رگای په‌رله‌مانی کوردستان و پێکهێنانی کابینه‌ی ده‌یه‌م، به‌نادیاری ماوه‌ته‌وه، هه‌رچه‌ند عه‌لی باپیر به‌نه‌رمی و به‌بێ راگه‌یاندن مکوڕه له‌سه‌ر هه‌وڵه نێوه‌ندگیرییه‌کانی خۆی، به‌ڵام تا ئێستا به‌هۆی سوربونی هه‌ردولا، واده‌یه‌ک بۆ کردنه‌وه‌ی گرێکوێره‌که دیار نیه".
ئه‌وه‌ش له‌کاتێکدایه، دوای ڕاگەیاندنی ئەنجامەکانی هەڵبژاردن، یەکگرتووی ئیسلامی بە فەرمی ڕایگەیاند کە بەشداری لە کابینەی نوێ‌دا ناکات و دەچێتە بەرەی ئۆپۆزسیۆن، لە هەمانکاتدا سەڵاحەدین بەهائەدین ئه‌مینداری ئه‌و حزبه، دەستپێشخەرییەکی ڕاگەیاند بۆ لێکنزیککردنەوەی پارتی و یەکێتی بە مەبەستی ڕێگری‌کردن لە بۆشایی دەسەڵات، به‌ڵام ئه‌و هه‌وڵه‌ش ته‌نها له‌چوارچێوه‌ی هه‌وڵ و ده‌ستپێشخه‌رییدا مایه‌وه و ئه‌نجامی نه‌بوو.
بۆچوونی بەکارهێنەران