ڤیدیۆ
خبر 2026-09-05 12:24 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

کورتەی هەواڵەکانی 14ی خەرمانانی ۱۴۰۵ی هەتاوی

کورتەی گرینگترین هەواڵەکانی 14ی خەرمانانی ۱۴۰۵ی هەتاوی لە ستۆدیۆی کوردپرێس پێشکەشتان دەکرێت.
پەڕەی ڤیدیۆ لێدەری ڕاستەوخۆ

مافە دەستوورییەکانی کورد پێویستیان بە گەرەنتی دەستووری هەیە

 مەزڵووم عەبدی، فەرماندەی پێشووی هێزەکانی سووریای دیموکرات (SDF)، لە میانی چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵێکی تورکی ڕایگەیاند: "ئامانجی کورد دامەزراندنی پێکهاتەیەکی جیاواز لە سووریا نییە، بەڵکوو دەیانەوێت ببنە یەکێک لە پێکهاتە دامەزرێنەرەکانی وڵات، بە ناسنامەی خۆیان و بە گەرەنتی دەستووری بۆ مافەکانیان.

هەڵوەشاندنەوەی هەسەدە دەستپێکی قۆناخێکی نوێیە بۆ سەقامگیری لە ناوچەکە

ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆککۆماری تورکیا لە میانی لێدوانێکیدا بۆ رۆژنامەنووسان لە کاتی گەڕانەوەی لە لووتکەی رێکخراوی شانگهای لە قیرغیزستان، پێشوازی لە هەڵوەشاندنەوەی هەسەدە کرد و رایگەیاند: بڕیاری هەڵوەشاندنەوەی هێزەکانی سووریای دیموکرات و تێکەڵکردنیان، دەستپێکی قۆناخێکی نوێ دەبێت بۆ سەقامگیری لە سەرانسەری ناوچەکەدا ناوبراو وتیشی: تورکیا لەگەڵ لایەنی سووری لەسەر هێڵی سنووری بە وردی چاودێریی جێبەجێکردنی ئەم بڕیارە دەکات.

ئامادەکاریی تورکیا بۆ ئازادکردنی 4 هەزار زیندانیی پەکەکە

سەرچاوەکانی نزیک لە پارتی یەکسانی و دیموکراتیی گەلان  ئاشکرایان کردووە حکوومەتی تورکیا دەست بە جێبەجێکردنی یەکەم هەنگاوە یاساییەکانی پرۆسەی ئاشتی لەگەڵ پەکەکە دەکات و لە قۆناغی یەکەمدا ڕێکارەکان نێوان ٣ هەزار و ٨٠٠ تا ٤ هەزار دەستگیرکراو و زیندانیی پەیوەندیدار بە پەکەکە دەگرێتەوە، کە تێیدا بڕیاری ڕاگرتنی سزاکانیان بۆ دەردەچێت بە مەبەستی ئازادکردنیان.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.