خبر 2026-09-05 10:34 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

کوژانەوەی قەڵەمی «مەینەتی کوردبوون»؛ کۆچی دوایی عەبدوڵا کەیخەسرەوی

عەبدوڵا کەیخەسرەوی”، نووسەر، وەرگێڕ و ڕەخنەگری ناوداری کورد، دوای ململانێیەکی درێژ لەگەڵ نەخۆشی، لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی شاری سەقز لە تەمەنی ٧٨ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.

کوردپرێس: کەیخەسرەوی لەدایکبووی ساڵی ١٩٤٨، یەکێک بوو لە قەڵەمە دیارەکانی بواری ئەدەب و ڕەخنەی کۆمەڵایەتی، شاکاری ھەرە ناسراوی ناوبراو، کتێبی "مەینەتی کوردبوون"ە لێکۆڵینەوەیەکی قووڵە لەسەر مێژوو و ناسنامەی کورد لە سێ دەیەی ڕابردوودا و چەندین جار چاپ و بڵاو کراوەتەوە.

جگە لە نووسین، کەیخەسرەوی وەک وەرگێڕیش خزمەتێکی زۆری کردووە و بەرھەمەکانی ڕەفیق سابیر و شێرزاد حەسەنی وەرگێڕاوەتە سەر زمانی فارسی.

بەرھەمەکانی وەک میراتێکی دەوڵەمەندی ئەدەبی و فیکری بۆ کوردستان دەمێننەوە. ناوبراو چەندین ڕۆمانی چاپکراو و چاپنەکراویشی ھەیە.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.