وەزارەتی ناوخۆی تورکیا ناوی مەزڵووم عەبدی لە لیستی داواکراوانی تیرۆردا سڕیەوە
کوردپرێس: به‌گوێره‌ی ماڵپەڕی mansethabe ی تورکیا، مه‌زڵووم عه‌بدی (فه‌رهاد عه‌بدی شاهین) به فه‌رمی له لیستی سووری داواکراوانی وه‌زاره‌تی ناوخۆی تورکیا سڕاوه‌ته‌وه و ده‌رهێندراوه.
له نوێترین گۆڕانکارییه‌کانی ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی داواکراوانی تیرۆری وه‌زاره‌تی ناوخۆی تورکیا، گه‌ڕان به‌دوای ناوی ڕاسته‌قینه‌ی مه‌زڵووم عه‌بدی (Ferhat Abdi Şahin) هیچ ئه‌نجامێکی نه‌ماوه و ناوه‌که‌ی له ته‌واوی لیسته‌کان سڕدراوه‌ته‌وه، هۆکاری بڕیاره‌که‌ش بۆئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه که له‌چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا، مه‌زڵووم عه‌بدی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی هێزه‌کانی سووریای دیموکرات (هه‌سه‌ده)ی ڕاگه‌یاند له چوارچێوه‌ی ڕێککه‌وتنێکدا له‌گه‌ڵ حکوومه‌تی نوێی دیمه‌شق تێکه‌ڵ به دامه‌زراوه فه‌رمییه‌کانی ده‌وڵه‌تی سووریا بوون.
ئاماژه به‌وه‌شکراوه، مه‌زڵووم عه‌بدی له‌لایه‌ن ئه‌حمه‌د شه‌رع سه‌رۆکی ئێستای سووریاوه به مه‌رسومی ژماره 164 وه‌ک ڕاوێژکاری سه‌رۆکایه‌تی کۆمار بۆ کاروباری کورد ده‌ستنیشانکراوه، ئه‌م گۆڕانکارییه سیاسی و دیپلۆماسییه‌ش بوه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی تورکیا ناوه‌که‌ی له لیستی سور ده‌ربهێنێت.
وه‌زاره‌تی ناوخۆی تورکیا به شێوه‌یه‌کی فه‌رمی ڕاگه‌یه‌ندراوی بڵاو نه‌کردۆته‌وه، به‌ڵکوو گۆڕانکارییه‌که به سڕینه‌وه‌ی ڕاسته‌وخۆی ناو و پرۆفایلی فه‌رهاد عه‌بدی شاهین له ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی داواکراوانی تیرۆری تورکیا (Terör Arananlar) جێبه‌جێکراوه و له ئێستادا ناوه‌که‌ی تێدا نه‌ماوه.
ناوی مه‌زڵووم عه‌بدی (فه‌رهاد عه‌بدی شاهین) له ساڵی 2011دا له‌لایه‌ن دادگاکانی تورکیاوه بڕیاری ده‌ستگیرکردنی بۆ ده‌رکرا و ناوی خرایه نێو دۆسیه‌ی "ئاگاداریی سوور"، دواتریش کاتێک وه‌زاره‌تی ناوخۆی تورکیا له کۆتایی ساڵی 2015دا سیستمی فه‌رمیی لیستی داواکراوانی تیرۆر (Terör Arananlar Listesi) به پێنج ڕه‌نگی جیاواز (سوور، پرته‌قاڵی، شین، سه‌وز، و خۆڵه‌مێشی) دامه‌زراند، ناوی مه‌زڵووم عه‌بدی به فه‌رمی خرایه ناو پێگه‌ی سه‌ره‌کیی "لیستی سوور" که مه‌ترسیدارترین پۆلێن‌کردنی ئه‌منی بوو له‌و وڵاته‌دا.
بۆچوونی بەکارهێنەران