لە پەیوەندیەکی تەلەفۆنیدئا ئەردۆغان سەرەخۆشی لە لەیلا زانا دەکات
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، فەرمانگەی پەیوەندییەکانی سەرۆکایەتیی کۆمار بڵاویکردەوە، رەجەب تەیب ئەردۆغان بە تەلەفۆن قسەی لەگەڵ لەیلا زانا کردووە و پرسە و سەرەخۆشیی خۆی بۆ کۆچی دوایی مەهدی زانای هاوژینی پێگەیاندووە.
شایانی باسە شەوی 29ـی ئابی 2026، مەهدی زانا، سەرۆکی پێشووتری گەورەشارەوانیی ئامەد، لە نەخۆشخانەیەک لە ئامەد کە تێیدا چارەسەری وەردەگرت، کۆچی دوایی کرد.
تەرمی مەهدی زانا، بە بەشداریی ژمارەیەکی زۆر لە هاونیشتمانییان، لە گۆڕستانی یەنیشەهیر لە ئامەد بە خاک سپێردرا.
مەهدی زانا لە ساڵی 1940 لە ناوچەی فارقینی ئامەد لەدایکبوو، لە ساڵانی 1978-1980 وەک سەرۆکی گەورەشارەوانیی ئامەد خزمەتی کرد.
ناوبراو یەکێک لە کەسایەتییە ناسراوەکانی بزووتنەوەی سیاسیی کورد لە باکووری کوردستان بوو، دوای کودەتای 12ـی ئەیلوولی 1980 دەستگیرکرا و چەندین ساڵ لە زیندانی ئامەد بوو.
مەهدی زانا جگە لە ژیانی سیاسی، بە کتێبە بەناوبانگەکەی (چاوەڕوانبە دیاربەکر) ناسراوە، کە تێیدا باسی نەهامەتییەکانی زیندان دەکات.
ناوبراو هاوژینی سیاسەتڤانی ناسراوی کورد (لەیلا زانا)یە و باوکی دوو منداڵە بە ناوەکانی رووکەن و رۆنای.
بۆچوونی بەکارهێنەران