خبر 2026-09-03 11:54 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

لە پردێ چەکدارێکی حەشدی شەعبی کوژرا

بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە هێرشێکی چەکداریدا لە شارەدێی ئاڵتون کۆپری، چەکدارێکی حەشدی شەعبی کوژرا و یەکێکی دیکەش بریندار بوو.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، دەستەی حەشدی شەعبی کوژرانی یەکێک لە چەکدارەکانی رادەگەیەنێت و دەڵێت، "لە ئاکامی هێرشێکی تێرۆریستیی" چەکداریدا لە کەرکووک کوژراوە.

دەستەی حەشدی شەعبی لە بەیاننامەیەکدا، کوژرانی (عەلی بەهجەت حامد)ی راگەیاند: "کە یەکێک بووە لە چەکدارانی لیوای 16 و لە ئاکامی هێرشێکی تێرۆریستی چەکداریدا کوژراوە".

ئاماژەی بەوەشکردووە، "هێرشەکە کاتژمێر دووی بەرەبەیان خاڵێکی سەربە لیواکەی لە سنووری بەرپرسایەتی خۆیان لە شارەدێی پردێ (ئاڵتون کۆپری) لە پارێزگای کەرکوک کردبووە ئامانج".

هەروەها هێرشەکە بووەتە هۆی برینداربوونی چەکدارێک بەناوی (جونەید عیسمەت بەهجەت) و رێکارە پێویستەکان گێراوەتەبەر و گواستراوەتەوە بۆ نەخۆشخانە بۆ وەرگرتنی چارەسەر، لایەنە پەیوەندیدارەکانيش بەردەوامن لە رێکارەکانیان بۆ ئاشکراکردنی وردەکارییەکانی هێرشەکە و دەستنیشانکردنی ئەنجامدەرانی.

شارۆچکەی پردێ لەرووی کارگێڕییەوە سەر بە قەزای دوبزە لە باکووری رۆژئاوای کەرکووک، دانیشتووانەکەی، زۆرینەی کورد و تورکمانن، بە دووری 40 کیلۆمەتر لە ناوەندی کەرکووک و 50 کیلۆمەتر لە ناوەندی هەولێرەوە دوورە.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.