لە کۆبوونەوەیەکدا لەگەڵ چوارچێوەی هەماهەنگی؛ زه‌یدی واده‌ی ده‌نگدان له‌سه‌ر پێکهاته‌ی حکوومه‌ت دیاریده‌کات
کوردپرێس: به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوی ئه‌میندارییه‌تی گشتیی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی، شه‌وی ڕابردوو هێز و لایه‌نه‌کانی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی کۆبوونه‌وه‌ی ئاساییی خولی خۆیان به ژماره (292)، ئه‌نجامدا. کۆبوونه‌وه‌که له نووسینگه‌ی هادی عامری ئه‌مینداری گشتیی ڕێکخراوی به‌در به‌ڕێوه‌چوو، که تێیدا عه‌لی زه‌یدی سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران به‌شدار بوو، به مه‌به‌ستی تاوتوێکردن و هه‌ڵسه‌نگاندنی ورد بۆ سه‌رجه‌م دوایین پێشهات، ڕووداو و گۆڕانکارییه هه‌ستیاره‌کان له‌سه‌ر هه‌ردوو ئاستی ناوخۆییی عێراق و گۆڕه‌پانی نێوده‌وڵه‌تی.
ئاماژه به‌وه‌شکراوه، له ده‌ستپێکی کۆبوونه‌وه‌که‌دا، سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران به فه‌رمی ڕایگه‌یاند که سه‌رجه‌م ئه‌و گفتوگۆ و ڕاوێژانه‌ی تایبه‌تن به ته‌واوکردنی پێکهاته‌ی حکومه‌ت، به درێژایی ئه‌م هه‌فته‌یه به‌رده‌وام ده‌بن و له‌م چه‌ند ڕۆژه‌دا کۆتایی‌یان پێ ده‌هێنرێت، ئه‌مه‌ش وه‌ک ئاماده‌کاری و زه‌مینه‌سازییه‌کی ته‌واو بۆ ئه‌وه‌ی له هه‌فته‌ی داهاتودا پێکهاته‌که ڕه‌وانه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران بکرێت تا په‌رله‌مانتاران پرۆسه‌ی ده‌نگدانی له‌سه‌ر ئه‌نجام بده‌ن و متمانه‌ی یاسایی پێ ببه‌خشن".
هه‌ر له کۆبوونه‌وه‌که‌دا، چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی ڕه‌وش و بارودۆخی دارایی و ئابووریی وڵاتی له‌ژێر ڕۆشنایی لێکه‌وته قورسه‌کانی جه‌نگ له ناوچه‌که‌دا خسته به‌رباس، به‌تایبه‌ت ئه‌و مه‌ترسی و کێشانه‌ی که به‌هۆی په‌ککه‌وتن و تێکچوونی جووڵه‌ی که‌شتیوانی له گه‌رووی هورمزدا هاتونه‌ته کایه‌وه، به‌شداربوان جه‌ختیان له‌سه‌ر پێویستیی گرتنه‌به‌ری ڕێوشوێنی پێویست بۆ پاراستنی سه‌قامگیریی ئابوری، دارایی و داهاتی وڵات له به‌رامبه‌ر هه‌ر گرژی و په‌ره‌سه‌ندنێکی سه‌ربازیی نه‌خوازراودا کرده‌وه.
له‌لایه‌کی دیکه‌وه و له‌سه‌ر ئاستی کاروباری په‌رله‌مان و یاسادانان، چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی، تاوتوێی چۆنیه‌تیی به‌ڕێوه‌چونی کاره‌کانی کرد له‌سه‌ر ئه‌و یاسادانانه گرنگ، چاره‌نووسساز و به‌په‌لانه‌ی که له په‌رله‌ماندا له‌ژێر کارکردندان، له پێشه‌نگی ئه‌و یاسایانه‌شدا، تاوتوێی دۆسیه‌ی یاسای بوودجه‌ی گشتیی ده‌وڵه‌ت و یاسای حه‌شدی شه‌عبی کرا، به مه‌به‌ستی خێراکردنی ڕێکاره یاسایییه‌کان و تێپه‌ڕاندنیان له دانیشتنه‌کانی داهاتوی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌راندا به جۆرێک که خزمه‌ت به به‌رژه‌وه‌ندیی گشتی و به‌هێزکردنی دامه‌زراوه ئه‌منییه‌کان بکات.
ڕۆژی 14ی (ئایار/5)ی 2026 په‌رله‌مانی عێراق متمانه‌ی به سه‌رۆک وه‌زیران و 14 وه‌زیری کابینه‌که‌ی به‌خشی، به‌ڵام ده‌نگدان له‌سه‌ر نۆ پۆستی وزاری که چه‌ند وه‌زاره‌تێکی سیادی و ئه‌منیی گرنگی وه‌ک به‌رگری و ناوخۆ له‌خۆده‌گرێت، دواخرابو به مه‌به‌ستی گه‌یشتن به سازان و لێکتێگه‌یشتنی ته‌واو له نێوان کوتله و فراکسیۆنه په‌رله‌مانتیه جیاوازه‌کاندا.
بۆچوونی بەکارهێنەران