سەرۆکی هەرێمی کوردستان ڕۆژى بەڕێوەبردنی هه‌ڵبژاردنى پەرلەمانی کوردستانی دیاریكرد
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- نێچیرڤان بارزانى ڕۆژى ۱۰ی ۶‌ی ۲۰۲۴ی وەکوو ڕۆژی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان دیاری کرد.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، به‌گوێره‌ی ڕاگه‌یه‌ندراوێكی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له فه‌رمانه‌كه‌دا پاڵپشت به بڕگه‌ى دووه‌م له مادده‌ى ده‌یه‌م له یاساى سه‌رۆكایه‌تیى هه‌رێمى كوردستان ژماره ۱ى ساڵى ۲۰۰۵ى هه‌مواركراو، نێچیرڤان بارزانى بڕیاریداوه به دیاریكردنى ڕۆژى ۲۰۲۴/۶/۱۰ به واده‌ى ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردنى گشتى بۆ خولى شه‌شه‌مى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان.
به‌پێى فه‌رمانه‌كه، هه‌موو لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان پابه‌ند ده‌بن به ئه‌نجامدانى كارى پێویست بۆ هاوكارى و هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ڵ كۆمسیۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردنه‌كان بۆ جێبه‌جێكردنى ئه‌م فه‌رمانه، هه‌ر ئه‌مڕۆش له ڕۆژى ده‌رچوونییه‌وه جێبه‌جێ ده‌كرێت.
بۆچوونی بەکارهێنەران