پشتگیری مامۆستایان ناڕازی سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه لە بڕیاره‌کانی دادگای فیدڕاڵی
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، خۆپیشانده‌ران ئه‌مڕۆ چه‌ندین دروشمیان بۆ پشتیوانی له بڕیاره‌که‌ی دادگای فیدڕاڵی عێراق په‌یوه‌ست به دابه‌شکردنی مووچه به‌شێوه‌ی ڕاسته‌وخۆ له لایه‌ن وه‌زاره‌تی دارایی عێراق به‌رزکرده‌وه، که بریتی بوون له: "بژی دادگای فیدڕاڵی، دادگای فیدڕاڵی پاڵەوانی گەلی کوردە"، "وانه‌ی ئه‌مڕۆ ده‌ستپاکی و دادپه‌روه‌رییه"، "سپاردەت نەپاراست دەبڕدرێت دەستت".
مامۆستایان ده‌ڵێن، ده‌یانه‌وێت مووچه‌کانیان بچێته سه‌ر به‌غدا و ڕاسته‌وخۆ وه‌زاره‌تی دارایی عێراق دابه‌شی بکات، "چونکه ده‌ستمان دا‌غ بوه و له‌ماوه‌ی رابردودا ده‌یان موچه‌مان خوراوه و پاشه‌که‌وتکراوه".
هەروەها فه‌رمانبه‌رێک که به‌شداری خۆپیشاندانه‌که‌ی سلێمانی کردوه، دەڵێت: "ئابڕوومان چووه به‌ده‌ست دواکه‌وتنی مووچه‌وه و ژیانمان تێکچووه، بۆیه داوا ده‌که‌ین ڕاسته‌وخۆ مووچه له به‌غداوه دابه‌شبکرێت.
بۆچوونی بەکارهێنەران