خبر 2024-03-01 09:13 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ
ڕاوێژکارێکی سەرۆکایەتی هەرێم:

هێشتا وادەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دیاری نەکراوە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ڕاوێژکارێکی سەرۆکایەتی هەرێم دەڵێت، ئەوان لە کۆبوونەوە و دۆزینەوەی ڕێگە چارەیەکدان بۆ ئەوەی مەرسوومی سەرۆکایەتی تایبەت بە هەڵبژاردن دەربکەن، بەڵام تا ئێستا دەرئەنجامێکی گونجاویان دەستنەکەوتووە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، دوای ئەوەی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ڕایگەیاند، وادەیەکی دیاریکراویان داوا کردووە بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی هەرێمی کورستان، زیرەک کەمال ڕاوێژکاری سەرۆکی هەرێمی کوردستان، بە دەنگی ئەمریکای وت: "سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان لە کۆبوونەوەدایە لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان بۆ دۆزینەوەی ڕێگە چارەیەک تایبەت بە دیاریکردنی کاتی هەڵبژاردن، کە بەرژەوەندی هەموو لایەکی تێیدا پارێزراوبێت".

ڕاوێژکاری سەرۆکی هەرێمی کوردستان، وتیشی: "تا ئێستا نەگەشتووینەتە دەرئەنجامێکی گونجاو و لە تووێژداین بۆ ئەوەی لە ڕۆژ و کاتی گونجاودا ڕۆژی هەڵبژاردن دەستنیشانبکرێت".

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.