سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان پێشوازیی لە سه‌رۆکی ئه‌رمینیا کرد
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سه‌رۆکی ئه‌رمینیا گه‌یشته فڕۆکه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر و له‌لایه‌ن نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان پێشوازی لێ‌کرا.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، به‌یانی ئه‌مڕۆ، ڤاهگن خاچاتوریان، سه‌رۆکی ئه‌رمینیا به فڕۆکه‌یه‌کی تایبه‌ت گه‌یشته فڕۆکه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر و مه‌راسیمی فه‌رمی پێشوازی سه‌ربازیی بۆ ئه‌نجامدرا و له‌لایه‌ن نێچیرڤان بارزانییه‌وه پێشوازی لێ‌کرا.
به‌گوێره‌ی ئامارێک که کونسوڵخانه‌ی ئه‌رمینیا له هه‌ولێر بڵاویکردوه‌ته‌وه، قەبارەی بازرگانی نێوان هه‌رێمی کوردستان و ئه‌رمینیا له ساڵی 2023دا زیاتر له 250 ملیۆن دۆلار بووه.
بۆچوونی بەکارهێنەران