خبر 2026-05-09 07:53 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

مەسروور بارزانی سەردانی تورکیا دەکات

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بە سەردانێکی فەرمی دەچێتە تورکیا.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، حکوومەتی هەرێمی کوردستان بڵاوی کردەوە: مەسروور بارزانی ئەمڕۆ دەچێتە تورکیا و لە کۆشکی دۆڵمە باخچە لە شاری ئیستەنبووڵ، لەگەڵ ڕەجەب تەییب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا و وەزیری دەرەوە هاکان فیدان و ژمارەیەکی دیکە لە بەرپرسانی باڵای ئەو وڵاتە کۆ دەبێتەوە.

هەر بەگوێرەی راگەیێندراوی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە کۆبوونەوەکاندا، جیا لە گفتوگۆکردن لەبارەی پەرەپێدانی پەیوەندیی دوولایەنە، دوایین گۆڕانکاریی و پێشهاتەکانی بارودۆخی گشتی عێراق و ناوچەکە تاوتوێ دەکرێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.