شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر 2026-04-11 11:58 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

هەرێمی کوردستان بەشێک دەبێت لە پاراستنی ئاشتی لە ناوچەکەدا

جێگری سه‌رۆک وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، لە هەمو حاڵەتێکدا هەرێمی کوردستان وەک هەمیشە بەشێک دەبێت لە پاراستنی ئاشتی و سەقامگیری لە ناوچەکەدا.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، قوباد تاڵەبانی لە میانەی سەردانەکەیدا بۆ پارێزگای هەڵەبجە لەگەڵ لیژنەی ئەمنیی پارێزگای هەڵەبجە کۆبوەوە و دەستخۆشی لە هێزە ئەمنییەکان کرد کە بە وردی چاودێری دۆخی ئەمنیی سنورەکەیان کردووە و توانیوویانە بە شێوەیەکی سەرکەوتوانە سەروماڵی هاوڵاتییان بپارێزن.

به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوی نووسینگه‌كه‌ی، جێگری سەرۆک وەزیران داوای لێکردن بۆ لەمەودواش ئاستی هەماهەنگی و هاوکاری لەنێوان ‌هێزە ئەمنییەکان و لایەنە پەیوەندیدارەکان بەهێزتر بکرێت و چاوکراوەتر لە جاران ئاسایش و سەقامگیری سنورەکە بپارێزن.

سەبارەت بە شەڕ و ئاڵۆزییەکانی ناوچەکە و کاریگەرییەکانی لەسەر عێراق و هەرێمی کوردستان، قوباد تاڵەبانی هیوای خواست ئەم ئاگربەستەی هاتووەتە ئاراوە، بکرێتە دەرفەتێک بۆ ئاشتی و سەقامگیرییەکی بەردەوام لە ناوچەکەدا. 

قوباد تاڵەبانی جەختیشی کردەوە لە هەمو حاڵەتێکدا هەرێمی کوردستان وەک هەمیشە بەشێک دەبێت لە پاراستنی ئاشتی و سەقامگیری لە ناوچەکەدا.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە