خبر 2026-11-23 12:11 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

عێراق سیستەمی بەرگریی ئاسمانی لە کۆرمۆر جێگیر دەکات

بەئامانجی پاراستنی ئاسمانی کێڵگەکە و ڕێگریکردن لەهەر هێرشێکی درۆنی ‌و مووشەکی، حکوومەتی عێراق بڕیاریدا سیستمی بەرگریی ئاسمانی ‌و مووشەکیی لە کێڵگەی غازی کۆرمۆر جێگیربکات.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سەباح نوعمان، وتەبێژی عەلی زەیدی، فەرماندەی گشتی هیزە چەکدارەکان ڕایگەیاند: سیستمی بەرگریی ئاسمانیی لە زیاتر لە 50 شوێنی عێراق و هەرێمی کوردستان دادەنرێن، یەکێک لەو شوێنانە کێڵگەی کۆرمۆرە.

بودجەی پێویست بۆ کڕینی سیستمی بەرگریی ئاسمانیی تەرخانکراوە، چاوەڕواندەکرێت لەچەند مانگی داهاتوداو بەدیاریکراوی لە چارەکی یەکەمی ساڵی داهاتوودا سیستمەکان بگەنە عێراق و دەست بە دانانیان بکرێت.

وتیشی: زیاتر لە 50 شوێن دەستنیشان کراون بۆ ئەوەی سیستمی بەرگریی ئاسمانییان تێدا دابنرێ، کە بەشێکیان دەکەونە هەرێمی کوردستانەوە، یەکێکیشیان کێڵگەی گازی کۆرمۆرە.

تائێستا بەکۆی گشتیی 14جار هێرشکراوەتەسەر کێڵگەی غازی کۆرمۆر (بەدوایین هێرشی شەوی 8ی تشرینی دوەمی 2026وە).

به‌گوێره‌ى  ئامارەکان، تا کۆتایی ساڵی 2025 بەگشتیی 13جار بە مووشەک ‌و درۆن هێرشکرابوەسەر کێڵگەکە، قورستترینیان هێرشەکەی 26ی نیسانی 2024 بوو کە بووە هۆی گیانلەدەستدانی چوار کارمەند، هەروەها هێرشەکەی شەوی 26ی تشرینی دوەمی 2025 کە بەرهەمهێنانی غازی بەتەواوی ڕاگرت، به‌گوێره‌ى زانیارییه‌كان, شەوی یەکشەممە 8ی تشرینی دوەمی 2026 واته‌ له‌م مانگه‌دا، لەڕێگەی درۆنەوە هێرشکرایەوه‌سەر کۆگای غازی شلی کێڵگەکەو بووەهۆی کەوتنەوەی ئاگر، ڕاگرتنی بەرهەمهێنان‌ و کەمبوونەوەی نزیکەی دوو هه‌زار و 800 مێگاوات کارەبا لە هەرێمی کوردستان.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.